دەقی ڕاگەیەندراوەکەی #بافڵ تاڵەبانی#:
بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک، پیرۆزباییەکی گەرم لە خەڵکی خۆشەویستی کوردستان و سەرجەم نەتەوە و پێکهاتەکانی کوردستان دەکەم.
زمانی ئێمە، شوناسی ئێمەیە و دەبێت بیپارێزین. لەناوچوونی زمانەکەمان واتە لەناوچوونی نەتەوەکەمان، نەتەوەیەک کە بەدرێژایی مێژوو خەباتی کردووە و قوربانی داوە لەپێناو ئازادی و سەربەخۆییدا.
ئەرکی هەموومانە پارێزگاری لە زمانی شیرینی کوردی بکەین. پەرەی پێبدەین و سنوورەکانی بەکارهێنانی فراوان بکەین. بوونی ئێمە وەک مرۆڤێکی خاوەن شوناس و نەتەوە، پەیوەستە بە پاراستنی زمانەکەمان و هەموو هەوڵێکیش لەپێناو کوردستان و دۆزە ڕەواکانیدا، بەبێ پاراستنی زمانی دایکمان بێئەنجام دەبێت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
21ی 2ی 2022[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 1,358