قوماش 55
نووسینی: #ئوسامە جەمیل#
هەتا پاش عەسرەکی درەنگ ئەو ئەمنە، ئەمنی تاخیر کرد و هەر دەیوویست قەناعەتم پێبکا بچم بازۆی بینمەوە، ئەمنیش هەرخۆم دەدزیەوە و دەمگۆ ئەو ئیشە بە من ناکرێ! ئاخیری گۆتی: ئتوو بڕۆ بکە فکر، دوای بدە ئەمن خەبەڕ! گۆتم: باشە بە سەرچاو، خوا حافیزیم کردم و لۆ لای دەرێ چووم، گۆتی: ڕاوستە ئەمە دەبەین ئەتوو بسیاڕە! ئیدی چاوەڕێم کرد وەختەکی ئێکەک هات و گۆتی: تعال اوصلک(وەرە بتگەینم)، لەگەری چووم و سواری تڕومبێلی بووم و لەکێ ئەمنیان گرتبوو، لەوێیان دانامەوە، شۆڕ بوومەوە لۆلای مارێ، وەکی چوومە ژۆرێ دیتم بابیشم وا هاتیتەوە و پاری دایتەوە، وەکی برێی خەمەکی هەیە لۆیێ ڕاکشایە! سەلامم لە داکم کرد و گۆتم: بابم لە مێژە هاتتەوە؟ گۆتی: دەوری سعاتەکی دەبی، باشە ئەتوو چت لێهات، ئەمە درمان لەناو دەستیە لەبە توو، گۆتم: ئیشەکم لۆ ڕێککەت لۆیێ نەمتانی زوو بێمەوە، بەران ئەتوو بەمن برێ بابم هیچی نەگۆ؟ داکم گۆتی: شتەکی وەهای نەگۆ، گۆتی: با ئەوکوڕە بێتەوە، ئەوجە قسەکی لێدەکەین! گۆتم: دایە دەرێی چشتەکی دەزانی و لەمنی دەشاریەوە! گۆتی: نا کوڕم نا هیچ نیە! با پارە نانەکت لۆ حازرکەم، تەئکیدم برسیتە، داکم چووە ناندینی نانی لۆمن حازرکا، ئەمنیش چاوەڕێ بووم بابم لە خەوێ هەستی و دوو قسەم لۆبکا!
دەستم بە نان خواردنێ کرد و لە خەمی خەبەرەکی ماری هەورینی، نانەکە بە پشتم دا دەچووە خوارێ! ئای عەشق چ لە پیاوی دەکەی، کوو تەفروتوونای دەکەیی و بە ئاقاری دێخی! ئەتوو بڕۆنێ خۆم تووشی چ کرد و چم بەسەرهات، کێ بزانی برینی ئەو عەشقەی ئەوها قۆر دەبی و تەختم دەکا! هەتا ئەمن نانم خوارد بابیشم لە خەوێ هەستا، گۆتم: بابە کوی؟ گۆتی: باشم کوڕم باشم، ئەتوو کوی؟ گۆتم: دەڕوا، وەلەو وەزعم باش نیە! گۆتی: لەبەر ئەو کیژەی؟ گۆتم: بەشەکی لەبەوی و بەشەکیش لەبەر بازۆی! گۆتی: چبووە دیسان کوڕم؟ گۆتم: وەڵلا بابە تڕومبێلەک لە جادەی ڕایگرت و لوولیان دام و ئەمنیان پەلکێش کرد لۆ دائیرەی ئەمن، داکم سنیەکی لە دەست بوو چایەی لۆ من و بابم دەهینا، سنی لە دەست بەربۆوە و گۆتی: ئەی داکت کۆرەبی، قەت ئەو قسەی نەکەی! گۆتم: بەرێوەڵلا، هەتا ئێستا لەوێبووم و تەحقیقەکی دوور و درێژیان لەگەر کردم، داکم گۆتی: خۆ تەعزیبیان نەدای کوڕم؟ گۆتم: ناوەڵلا، بەران تەکلیفەکیان لێکردم، بابم گۆتی: تەکلیفی چ؟ گۆتم: وەڵلاهی بابە پێشی باسی ئەو تەکلیفەت لۆبکەم، وابزانم ئەمنیش ئاخیری وەکی بازۆی بەملم دادێ بچمە دەرێ! بابم بەتووندی تەماشای کردم و گۆتی: لۆ بابەکەی بابم؟ داکیشم وەرگەڕا سینگی خۆی بە شەقان و گۆتی: ئەوجە کوڕم ئەو چیاو چۆلە بەتوو دەکرێ، کوڕم چوونە دەرێ جەرگی دەوێ جەرگ! گۆتم: وەڵلاهی داوایان لێکردیمە بچم قەناعەت بە بازۆی بکەم وبیهینمەوە، تەئکیدیشم بێتەوە لە سێدارەی دەدەن، قەت باوەڕ ناکەم عەفوی بکەن، دوایێ ئەمن کوو ئەو ئیشەی دەکەم، وەڵلاهی پارچە پارچەم بکەن بازۆی تەسلیمی دەستی ئەو دڕندانە ناکەم! بابم گۆتی: کوڕم ئەوجە ئەمن کوو دێلم ئەو ئیشەی بکەی، جاسووسی و کورد بەکووشتن دان لەمە ناوەشێتەوە، ئەو ئیشە ئیشی گەواد و بێنامووسانە! گۆتم: بابە چارەکی لەوەش دەبینینەوە، بەس ئەتوو پێم برێ، ماری قادرە فەندیت دیتەوە؟ گۆتی: بەرێ دیتمەوە، گۆتم: توخوا، دەلۆم باسکە بزانم چت کرد؟ گۆتی: وەڵلا کوڕم لە دەرکەم داو فەرموویان لێکردم و چوومە ژۆرێ! وەکی چاوم بە قادرە فەندی کەت جەرگم ژانی کرد، لایەکی قالبی بەتەواوی مردیە و قسەشی پێناکرێ! هەر چاوی بەمن کەت فرمێسک بە هەردوو چاوی دا هاتە خوارێ، باوەشم تێکرد و زۆرم دوعا لۆ کرد، وەڵلا کوڕم بە مراکی شیویان بە دەوی وەدەکرد، وای لە عەزابەکی قورس دایە! گۆتم: ئەدی چیانگۆ چیان نەگۆ؟ گۆتی: وەڵلا کوڕم فەوزیە خانیش هات بەخێراتنی منی کرد، وەکی چاوی بەمن کەت ئەویش دەستی بەگریانێ کرد و بەرگەی نەگرت و چووە ئەو دیووی! گۆتم: خەبەری هەورینی چت بە دەست کەت؟ گۆتی: ئەوی ڕاستی بی سەرە داوەکم بە دەست کەت!
گۆتم: دە پێمبرێ ئەو سەرە داوە چیە؟ گۆتی: ئەوی ڕاستی بی لەشەرمی ئەوەی قادرە فەندیم بەو وەزعەی دیت، نەمزانی کوو ئەخباری هەورینی بپرسم، بەران بەگێرەی گریانی قادرە فەندی و فرمێسکی فەوزیە خانی و دانەنیشتنی لەکنەمە، دەست لە هەورینی بشۆ، تەزیەکم بە قالبی داهات و بە تەواوی تاسام! هەردوو چاوم پڕی ئاو بوون، داکم بەینەکی تەماشای کردم و فرمێسک بە هەردوو چاوی داهاتە خوارێ، قوڕگم گیرا و نەمتانی هیچ برێم، بەینەکی بێدەنگ بووم، بابم دەستی لەسەر شانی دانام و گۆتی: کوڕی گەورەم، ئەتوو پیاوی، ژیان زۆر قورسە و شەرت نیە هەموو جارێ بەدری مەبی، دەبی بەرگەی خەمەکانی بگرین و بزانین ژیان بەردەوامە! گۆتمە بابم: بابە ڕاست و ڕاست پێم برێ هەورین چی لێهاتیە، ئەمن کوو دەزانم خوا هەقە، ئەوهاش دەزانم ئەتوو خەبەری یەقینی هەورینت پێیە! بابم هەردوو چاوی پڕی ئاو بوون و بەینەکی سەری نوی کرد، ئەوجە سەری منی گرت و بەسینگی خۆی وەنا و گۆتی: ئای ئازاری لۆ یەکنەبوونی چەند سەختە، ئای کوڕی گەورەم، دەزانم چ ئاگرەک لە هەناوت دەسووتێ و چ خەمەک لەسەر شانتە! بەخوای کوڕم تازە عارد و عاسمانیش بگاتە ئێک، ئەتوو هەورین ناگەنە ئێکدی، داکم لە هۆڕژنی گریانێی داو گۆتی: خوایە هەقی ئەو کوڕەم بکەیی و سەبەبکاری بە دەردەکی ببەی لۆ حەفت پشتان بگێڕنەوە! گۆتم: بابە هەورین چی لێهاتیە؟ گۆتی: چت لێ بشارمەوە، مێردی بەو ڕەیس جاشەی کردیەو ئێستا وا لەکنە وییە! ئەو خەبەرەی بابم وەکی ئەوەی وابوو چیای سەفینی بە کاملی برندی عاسمانێ بکەن و بەسەر سەری منی دادەن! گۆتم: کوو؟ گۆتی: هەورین خۆی کردیتە قوربانی توو و برای! وەکی ئەتوو گیرای، لەگە توو کوڕەکی قادرە فەندیشی بەگرتن دابوو، خەبەری لۆ ماری قادرە فەندی ناردبوو، ئەگەر هەورینم بدەنێ بەریان دەدەم! یەکەمجار هەورین ڕازی نەببوو، گۆتبووی بشمکوژن مێرد بەو کابرایەی ناکەم، پاش بینە و بەردەو هەڕەشەکی زۆر، ڕۆژەکی دەچتە ماریان و ڕاست و ڕاست پێیان دەرێ، وەڵلاهی وەبیللاهی هەتا سێ ڕۆژیدی ئەو کیژەم نەدەنێ، کوڕینگۆ و دەسگیرانی هەورینی دەکوژم و سەریان دەینم لە پێش دەرکەی فڕێ دەدەم، ئیدی هەورین زانیبووی ئەوجارە بە ڕاستیتی و سەتا هەزار هەردووکتان دەکوژی، لۆیێ خۆی تەسلیمی ئەو چارەنووسە تاریکەی کرد و مێردی بەو کابرایەی کرد، ئەو شەوی ئەتوو بەربووی ئەو مارە کرابوو، گۆتم: بابە ئەمن بە عەفوی سەدامی بەربووم، چ پەیوەندی بەو سەرۆک جاشەی دایە! گۆتی: کوڕم ئەگەر ئەو نەهاتبا دائیرەی ئەمن و قسەی لەگەر نەکردبان، ئەو شەوی ئەتوو و برای هەورینی بە شەربەتی زەهیر خواردی دەکران! گۆتم: بەران ئەمن برای هەورینم نەدیت لەکنە خۆمان، گۆتی: ئەو پێی گۆتبوون پێکیان پیشان مەدەن! گۆتم: باشە ئەو پیاوە چیە هەتا دائیرەی ئەمن ئەو ئیشەی لۆبکا؟ گۆتی: کوڕم ئەو نەوعە هەموو شتی دەکەن، گێیان لێنیە، هەموو ڕۆژێ سەت سەرکە شوانی تەسلیمی دائیرەی ئەمن کەن و برێن ئەوانە پێشمەرگەنە، کوڕم ئەوانە بەڕۆژ کوردی دەکوژن و بە شەویش گەوادی لۆ دائیرەی ئەمن دەکەن!
خۆم پێ ڕانەگیراو هەرچی ئاوی لەشم بوو کردمە فرمێسک و بە هەردوو چاوانم دا هینانە دەرێ، چیدی تاقەتی دانیشتم نەما و هەستامەوە و چوومە ژۆرەکەی خۆم و دەرکەم پێوەدا و هەتا ئاگام لەخۆ بوو فرمێسکم باراند، ڕەسمی هەورینم لە ناو دەقی کتێبی دەرهینا و تێر تێر بە سینگم وەنا و بۆنم کرد!
مایتی.[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!