ناونیشان: وڵاتی ئۆکرانیا بناسە.
ئامادەکردن: #حوسێن عەبدولکەریم ڕۆستەم#
$جوگرافیایی ئۆکرانیا$
وڵاتێکی ئەوروپایە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا لە کەنارەکانی دەریای ڕەش، ڕوبەری زیاترە لە 603 هەزار کم2، و بەپلەی 44 دێت لە ڕووی ڕوبەرەوە لەسەر ئاستی جیهان و گەورەترین دەوڵەتە کە هەمووی دەکەوێتە کیشوەری ئەوروپا، ژمارەی دانیشتوانی نزیکەی 44ملیۆن کەسە و چڕی دانیشتوانی 77 کەس بۆ یەک کیلۆمەتری دووجا و پایتەختی وڵات شاری کییڤە.
ئۆکرانیا دەکەوێتە نیوەی باکووری ڕۆژهەڵاتی گۆی زەوی لە ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا و دەکەوێتە سەر ڕێگای گواستنەوەی سەرەکی لە ئەوروپاوە بۆ ئاسیا و لە وڵاتانی ئەسکەندناڤیاوە بۆ ناوچەی دەریای ناوەڕاست.
$ئۆکرانیا سنووری لەگەڵ 7 وڵات هەیە$
سنووری لە باکوورەوە بریتییە لە بیلاروسیا و ڕوسیا و لە ڕۆژهەڵاتەوە ڕوسیا و لە باشوورەوە دەریای ڕەش و دەریای ئازۆڤ و لە ڕۆژئاواوە مەجەڕ و سلۆڤاکیا و پۆڵەندا و گەروی کیرتچ لە باشووری ڕۆژئاواوە ڕۆمانیا و مۆلداڤیا.
$دانیشتوانی ئۆکرانیا$
ژمارەی دانیشتوانی ئۆکرانیا نزیکەی 44ملیۆن کەسە و چڕی دانیشتوانی 77 کەس بۆ یەک کیلۆمەتری دووجا، ئۆکرانیا لە چەندین کۆمەڵەی نەتەوە جیاواز پێک دێت، ئۆکرانییەکان لە 77.8%، و ڕوس لە 17.3%، و بیلاروسی لە 0.6%، و مۆلداڤی لە 0.5%، و تەتاری قڕمی لە 0.5%، و بولگاری لە 0.5%، و مەجەری لە 0.4%، و ڕۆمانی لە 0.3%، و پۆڵەندی لە 0.3%، و 1.7% نەتەوەی تردا.
•زمانی فەرمی وڵات ئۆکرانیە سەڕەرای زمانی ڕوسی و زمانی تەتاری قڕمی، زۆربەی ئاینی وڵات مەسیحیە لە پاڵ بوونی ئاینی ئیسلامی و جوڵەکە.
$گەرورەترین شارەکانی ئۆکرانیا$
ماريۆپۆل 492.176 کەس.
سۆمي 293.141 کەس.
ميکۆلايڤ 514.136 کەس.
تشيرکاسي 295.414 کەس.
کريفي ڕيه 668.980 کەس.
تشيرنيهيف 304.994 کەس.
سيفاستۆبۆل 342.451 کەس.
دۆنتسک 1.016.194 کەس.
فينيتسا 356.665 کەس.
ئۆديسا 1.029.049 کەس.
سمفرۆپڵ 358.108 کەس.
ماکييفا 389.589 کەس.
خارکۆڤ 1.470.902 کەس.
$ئاو و هەوای ئۆکرانیا$
ئۆکرانیا خاوەنی ئاووهەوایەکی مامناوەندە و دەکەوێتە ژێر کاریگەری ئەو هەوا مامناوەند و فێنک و شێدارە کە لە زەریای ئەتڵەسیەوە دێت، زستانی ڕۆژئاوای مامناوندترە لە زستانی ڕۆژهەڵات بەڵام لە وەرزی هاوینیدا پلەی گەرمی لە ڕۆژهەڵات بەرزترە لە ڕۆژئاوا، پلەی گەرمی ساڵانەی نزیکەی 5.5°-7° لە باکوور بۆ 11°-13° لە باشووردا.
$کۆمەلێک زانیاری هەمەجۆر لەسەر دەوڵەتی ئۆکرانیا$
ساڵی سەربەخۆی: ساڵی 1991 پاش هەڵوەشانەوەی یەکێتی سۆڤیتی جاران.
ڕوبەی ئۆکرانیا: 603 هەزار کيلومەتری دووجایە، دووەم گەورەترین وڵاتی کیشوەری ئەوروپایە لە دوای ڕوسیا.
روسیا نزیکەی لە 7٪ ڕوبەری ئۆکرانیا داگیر کردووە کە بریتییە لە نیمچە دورگەی قڕم و هەندێک بەش لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا.
نیمچە دورگەی قرم، نیمچە دورگەیەکە دەکەوێتە دەریا ڕەش لە باشووری ئۆکرانیا و ڕوسیا لە ساڵی 2014 داگیر کردووە.
پایتەخت و گەورەترین شاری ئۆکرانیا بریتییە لە شاری کییڤ و ژمارەی دانیشتوانی 3ملیۆن کەسە.
ناوی شاری کییڤ لە ناوی (کێیە)وە هاتوە کە یەکێکە لەو چوار برایە کە شارەکەیان دروست کردووە.
لە ڕووی کارگێڕیە ئۆکرانیا دابەش کراوە بۆ 24 هەرێمە.
لە ڕووی ژمارەی دانیشتوانەوە، ژمارەی دانیشتوانی نزیکەی 44 ملیۆن کەسە، و حەوتەم گەورەترین وڵاتە لە ئەوروپا لە ڕووی ژمارەی دانیشتوانەوە.
ژمارەی دانیشتوان لە ئۆکرانیا ساڵانە نزیکەی 200 هەزار کەس کەم دەکات بەهۆی کۆچکردن و کەمبوونەوەی ڕێژەی لەدایک بوون.
ئۆکرانییەکان لە 77 ٪ دانیشتوانی وڵات پێکدێنن، بەڵام ڕووسەکان نزیکەی 12٪دانیشتوانی وڵات پێکدێنن.
بەرزترین خاڵ لە ئۆکرانیا لوتکەی چیای هۆڤرلایە، بەرزی (2061 م).
هەژارترین وڵاتە لە کیشوەری ئەوروپا لە ڕووی پشکی تاکەکەس لە بەرهەمهێنانی ناوخۆدا (4,384 دۆلاری ئەمریکی).
سوپای ئۆکرانی شەشەم بەهێزترین سوپایە لە ئەوروپا.
لە ئۆکرانیا گەورەترین بیابانی لمی هەیە لە کیشوەری ئەوروپادا، بیابانی ئەوڵسکی
(1,612 کم2).
ئەشکەوتی ئۆبتيميستيشنا (230کم) لە ئۆکرانیا درێژترین ئەشکەوتە لە ئۆراسیا و پێنچەم درێژترین ئەشکەوتە لە جیهان.
لە ئۆکرانیا زیاتر لە 5000 قەڵا هەیە زۆربەی دەکەوێتە بەشی ڕۆژئاوای وڵات.
درێژی ئۆکرانیا لەڕۆژئاواوە بەرەو ڕۆژهەڵات 1316 کم و درێژی ئۆکرانیا لە باکوورەوە بەرەو باشوور 893 کم.
ڕوبەری ئۆکرانیا 603 هەزار کم2، نزیکەی لە 5.7٪ خاکی ئەوروپا پێکدێنێت.
شوێنی جوگرافیای ئۆکرانیا گونجاوە بۆ دروست کردن و پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەموو وڵاتە ئەوروپییەکان.
ڕوباری دنێبر ڕوباری سەرەکی وڵاتە و سێیەم درێژترین ڕوبارە لە ئەوروپا لەگەڵ بوونی ڕوباری تر وەکو ڕوباری دنیستر و بگ.
ئۆکرانیا وڵاتێکی پیشەسازی و کشتوکاڵی پێشکەوتووە و لە ئۆکرانیا کانزای جۆراوجۆری هەیە وەکو ئاسن و خەڵووز و گازی سروشتی و نەوت و لە 5٪ کانزای جیهانی تێدایە، و پیشەسازی هەمەجۆری هەیە وەکو پیشەسازی میکانیکی و پیشەسازی وزە و پیشەسازی کیمیاوی و کشتوکاڵ.[1]