ناو: عوسمان
نازناو: عوسمان دەروێش
ناوی باوک: شکور جاسم
$ژیاننامە$
شاعیر و چیرۆک نووس
ناوم (عوسمان شکور جاسم)ە، ناسراوم بە عوسمان دەروێش یان عوسمان دەروێش شکور
لەدایک بووی ساڵی 1964 شاری #کەرکووک# گەڕکی شۆرجە..
لەسەرتای ساڵی هەشتاکانەوە دەنووسم و یەکەم بەرهەمم لە ساڵی 1981 لە گۆڤاری بەیان شیعرێک بوو بەناوی دایک.
لە زۆربەی گۆڤار و ڕۆژنامەکان بەرهەمم بڵاوکردووەتەوە و لە گۆڤاری (گوڵەکان) گۆشەی تایبەتم هەیە و مەتەڵەکانم لەوێ بڵاو دەکەمەوە، تا ئێستا 278 مەتەڵم بۆ مناڵان نووسیوە بەشیعرەوە، زۆربەیان لەگۆڤاری مناڵاندا بڵاو بوونەتەوە.
شیعر و چیرۆک دەنووسم بۆ گەورە و منداڵ.
$بەرهەمەکانم:$
1- دڵۆپێ ئەشک (شیعر) ساڵی 2007
2- (100) چوارینە شیعری مۆبایل ساڵی 2008.
3- نەوزاد و نازە (کورتە ڕۆمان) ساڵی 2009.
4- ورچە بەفرینە (شیعر بۆ مناڵان) ساڵی 2011.
5- مەتەڵ بەشیعرەوە بۆماڵان ساڵی 2012
6- بەڵێن و باپیرە (چیرۆک بۆ مناڵان) ساڵی 2012.
7- ئەنفال نامە (شیعر) ئامادەکردن و کۆکردنەوە ساڵی 2013.
8- لەتاڵ تاڵتر (شیعر و چیرۆک) تایبەت بە ئەنفال ساڵی 2016.
9- گیانداران و میوەکان (شیعر) بۆ منداڵان ساڵی 2018.
10- گەوهەر (ڕۆمان)
11- مەتەڵ بۆ منداڵان بەرگی دووەم
12- مەتەڵ بۆ منداڵان بەرگی سێیەم
13- مەتەڵ بۆمنداڵان بەرگی چوارەم.
14- مەتەڵ بۆ منداڵان بەرگی پێنجەم
15- پەیژەی زانست (شیعر) بۆمنداڵان
16- هێلانە چۆلەکە (چیرۆک بۆ منداڵان)
18- مراوی (شیعر بۆ منداڵان)
ئەمانه و کۆمەڵێ چیرۆک بۆ گەورە کە هێشتا ناوم بۆی دانەناوە و لەگەڵ دیوانە شیعرەکەم کە خۆی لە نزیکەی 950 لاپەڕە دەدات ئامادەی چاپن.
ئێستا لە گەڕەکی پەنجا عەلی لەشاری کەرکووک دەژیم و کاری دوکانداری دەکەم.[1]