ناونیشان: بەراورد لە نێوان کیشوەری ئەمریکای باکوور و ئەمریکای باشوور
ئامادەکردن: #حوسێن عەبدولکەریم ڕۆستەم#
گرینگترین خاڵەکانی لێک چوون و جیاوازی لە نێوان کیشوەری ئەمریکای باکوور و ئەمریکای باشوور:
1- شوێنی جوگرافیا:
کیشوەری ئەمریکای باکوور دەکەوێتە ڕۆژئاوای باکووری گۆی زەوی.
کیشوەری ئەمریکای باشوور دەکەوێتە ڕۆژئاوای باشووری گۆی زەوی.
2- سنوور کیشوەر:
کیشوەری ئەمریکای باکوور سنووری لە ڕۆژهەڵاتەوە بریتییە لە زەریای ئەتڵەسی و لە ڕۆژئاواوە زەریای هێمن و لە باکوورەوە زەریای بەستەڵەکی باکوور و لە باشوورەوە
$ئەمریکای باشوور.$
کیشوەری ئەمریکای باشوور سنووری لە ڕۆژهەڵاتەوە بریتییە لە زەریای ئەتڵەسی و لە ڕۆژئاواوە زەریای هێمن و لە باکوورەوە دەریای کاریبی و لە باشوورەوە کیشوەری بەستەڵەکی باشوور.
3 - ڕووبەر کیشوەر:
ڕووبەری کیشوەری ئەمریکای باکوور 24,709,000 کم2، نزیکەی لە 4.85% گۆی زەوی پێک دێنێت.
ڕووبەری کیشوەری ئەمریکای باشوور17,818,508 کم2، نزیکەی لە 3.45 %گۆی زەوی پێک دێنێت.
4 - ژمارەی دانیشتوان:
ژمارەی دانیشتوانی کیشوەری ئەمریکای باکوور 579 ملیۆن کەسە.
ژمارەی دانیشتوانی کیشوەری ئەمریکای باشوور 423 ملیۆن کەسە.
5- ژمارەی وڵات:
ژمارەی وڵاتەکانی ئەمریکای باکوور 23 وڵاتە.
ژمارەی وڵاتەکانی ئەمریکای باشوور 12 وڵاتە لەگەڵ سێ ناوچە کە سەربەخۆ نین.
6- شێوەی ئاو و هەواوە:
ئاو و هەوای ئەمریکای باکوور مامناوەند و ساردە لە بەشی باشوور و زۆر سارد لە بەشی باکوور.
ئاو و هەوای ئەمریکای باشوور ئاو و هەوایەکی خوولگەیی ئیستوائی گەرم.
7- زمان لە کیشوەر:
ئەمريکا باکوور زمانی ئینگلیزی زۆر بڵاوە لەگەڵ بوونی زمانی پورتوگاڵی و ئەسپانی و فەڕەنسی وزمانی دیکەدا.
ئەمریکای باشوور زمانی ئەسپانی زۆر بڵاوە لەگەڵ بونی زمانی پورتوگاڵی و هۆڵەندی و ئینگلیزی وزمانی دیکە.
8 - کشتواڵ لە کیشوەر:
کشتوکاڵ لە ئەمریکای باکوور بریتیە لە (گەنمەشامی و جۆ و برنج و مزرەمەنی و ترێ و سێو و زەیتون).
کشتوکاڵ لە ئەمریکای باشوور پێک دێت لە (گەنم و جۆ و گەنمە شامی و برنج و مۆز و تووتن و پاقلەی سۆیا).
9 - سامانی ئاژەڵ:
سامانی ئاژەڵ لە ئەمریکای باکوور بریتیە لە بەخێوکردنی (مانگا و مەڕ و بەراز و ماسی).
سامانی ئاژەڵ لە ئەمریکای باشوور پێک دێت لە بەخێوکردنی (مانگا و بزن و مریشک).
10- داهاتی تاکەکەس:
داهاتی تاکەکەس لە ئەمریکای باکوور بەرزە.
داهاتی تاکەکەس لە ئەمریکای باشوور نزمە.
11- گەورەترین وڵات لە ڕووی ڕووبەرەوە :
گەورەترین وڵات لە ئەمریکای باکوور بریتیە لە کەنەدا و ڕووبەری 9,976,140 کم2.
گەورەترین وڵات لە ئەمریکای باشوور بریتیە لە بەرازیل و ڕووبەری 8,511,965 کم2.
12- گەورەترین وڵات لە ڕووی ژمارەی دانیشتوان:
گەورەترین وڵات لە ئەمریکای باکوور لە ڕووی ژمارەی دانیشتوان، وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ژمارەی دانیشتوانی 328 مليۆن کەسە.
گەورەترین وڵات لە ئەمریکای باشوور لە ڕووی ژمارەی دانیشتوان، بەرازیل، ژمارەی دانیشتوانی 209 مليۆن کەسە.
13- بچووکترین وڵات لە ڕووی ڕووبەرەوە:
بچووکترین وڵات لە ئەمریکای باکوور لە ڕووی ڕووبەرەوە، گرينادا ڕووبەری 340 کم2.
بچووکترین وڵات لە ئەمریکای باشوور لە ڕووی ڕووبەرەوە، سۆرينام و ڕووبەری 161,470 کم2.
14- بەرزترین دەریاچە:
گەورەترین دەریاچە لە ئەمریکای باکوور، دەریاچەی (سۆپەریۆر) لە وڵاتی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بەرزی لە ئاستی ڕووی دەریا 6,194م.
بەرزترین دەریاچە لە ئەمریکای باشوور، دەریاچەی (تيتيکاکا) لە وڵاتی پیرۆ ڕوبەری 8,340کم2 و بەرزی لە ئاستی ڕووی دەریا 3,810م.
15- گەورەترین دورگە:
گەورەترین دورگە لە ئەمریکای باکوور، دورگەی گرینلاندە.
گەورەترین دورگە لە ئەمریکای باشوور، دورگەی تییرا دڵ فۆیگۆ ڕووبەری 47,000کم2.
16- درێژترین ڕوبار:
درێژترین ڕوبار لە ئەمریکای باکوور، ڕوباری مسيسيبی، درێژی 5969 کم.
درێژترین ڕوبار لە ئەمریکای باشوور، ڕوباری ئەمەزۆن درێژی 6437 کم.
17-ببەرزترین لوتکە:
بەرزترین لوتکە لە ئەمریکای باکوور، لوتکەی چیای دینالی بەرزی6,190م لەسەر ئاستی دەریا.
بەرزترین لوتکە لە ئەمریکای باشوور، لوتکەی سیرۆ ئاکۆنکاگۆا لە ئەرجەنتین بەرزی 6,959م لەسەر ئاستی دەریا.
18- مێژووی دۆزینەوە:
یەکەم کەس کیشوەری ئەمریکای باکووری دۆزییەوە کریستۆڤەر کۆلۆمبۆس بوو لە ساڵی 1492.
یەکەم کەس کیشوەری ئەمریکای باشووری دۆزییەوە ئەمریکۆ فسبۆتشی بوو لە ساڵی 1454 لەدایک بووە و لە ساڵی 1512 کۆچی دوای کردووە.
19- گەورەترین شار:
گەورەترین شار لە کیشوەری ئەمریکای باکووری، شاری نیویۆرکە، ژمارەی دانیشتوانی 23 مليۆن کەسە، ژمارەی دانیشتوانی زیاترە لە ژمارەی دانیشتوانی کەنەدا.
گەورەترین شار لە کیشوەری ئەمریکای باشووری، شاری ساوپاولۆیە، ژمارەی دانیشتوانی 21.7 مليۆن کەسە و دووەم گەورەترین شار لە جیهاندا.
20- چڕی دانیشتوان:
چڕی دانیشتوان لە کیشوەری ئەمریکای باکووری نزیکەی 647 کەسە بۆ کیلومەترێکی دووجا.
چڕی دانیشتوان لە کیشوەری ئەمریکای باشووری نزیکەی 56 کەسە بۆ میلێکی دووجا.[1]