لە عەرعەرەوە
کچۆڵەیەکی چاوسەوزی هەڵەبجە
دەگاتە جێ
سەبەتەیەک ماچی پێیە
لەبەردەم تیاترۆکانی نیشتمان
لەبەردەم کەنیسە و مزگەوت و
پەرلەمان
ماچ دەفرۆشێ
هاوار دەکا،
ئەوە ماچی هەڵەبجەیە، دانەی هەزار
یاڵا ماچ، یاڵا ماچ
کێ دەیکڕێ
لە کاتژمێری یانزەدا
ئۆتۆبێلێکی جام ڕەش دێ و
رادەوەستێ
شەلاتیەک دادەبەزێ
جنێو دەدا بەهەڵەبجە و
ئەم کچۆڵە
لە چاوەکانی فرمێسک و
لەروحیدا تەنیاو تەنیا
بۆن کروزی شەهیدێکی
لێهەڵدەستێ
تف دەکاتە نیشتمان و
دەگەرێتەوە بۆ مردن
بۆ هەڵەبجە !!!!
وریاجەلیزادە[1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 419
Ваше мнение о предмете!