ناونیشان: دەریاچە سەرەکییەکان لە کیشوەری ئەفریقا
ئامادەکردن: #حوسێن عەبدولکەریم ڕۆستەم#
1- دەریاچەی ڤیکتۆریا:
دەکەوێتە ناوەڕاستی کیشوەری ئەفریقا لەسەر سنووری ئۆگەندا و کینیا و تەنزانیا لە بەرزی 1130م لەسەر ئاستی ڕووی دەریا، لەڕووی فەلەکییەوە دەریاچە ڤیکتۆریا دەکەوێتە نێوان بازنەی پانی 527 باکوور، و 547 لە باشوورەوە.
ناوی دەریاچە ڤیکتۆریا لە ناوی ڤیکتۆريای شاژنی بەریتانیاوە هاتووە، گەڕیدەی بەریتانی جۆن هانینگ سبیک لە گشتێک بۆ دۆزینەوەی ڕوباری نیل لە ساڵی 1858م دەریاچەکەی دۆزییەوە و پێش ئەو ساڵە لای عەرەبەکان بە دەریاچەی یۆکرۆی ناسرابوو.
دەریاچەی ڤیکتۆریا گەورەترین دەریاچەیە لە کیشوەری ئەفریقادا، و دووەم گەورەترین دەریاچەی ئاوی سازگارە لە جیهاندا لە دوای دەریاچەی سۆپەریۆر لە ئەمریکای باکوور، ڕووبەری دەریاچەکە نزیکەی 69490 کم2، لە باکووری ڕۆژهەڵاتەوە درێژ دەبێتەوە بۆ باشووری ڕۆژئاوا بە درێژی337کم، ئەو پەڕی پانی دەریاچەکە 240 کم، سەرچاوەی ئاوی دەریاجەکە چەندین ڕوباری کەمەرەییە کە لە ڕۆژئاوا و باشوور و ڕۆژهەڵاتەوە دڕژێتە ناوی، گرنگترین ئەم ڕوبارانە وەکو ڕوباری کاجیرا کە لە ڕۆژئاواوە دڕژێتە ناوی، و قوڵترین شوێنی 83 م.
2- دەریاچەی تانجانیقا:
دەکەوێتە کەندڕی گەورەی ئەفریقی لەسەر سنووری تەنزانیا لەگەڵ گۆنگۆی دیموکراتی و لەڕووی فەلەکی دەریاچە ڤیکتۆریا دەکەوێتە نێوان بازنەی پانی 53 باکوور، و 58 لە باشوورەوە، لە نێوان هێڵی درێژی 529 و 531 ڕۆژهەڵات.
دووەم گەورەترین دەریاچەیە لە کیشوەری ئەفریقا، قووڵترین دەریاچەیە لە جیهاندا لە دوای دەریاچەی بایکاڵ لە سیبیریادا لە ڕوسیا، و درێژترین دەریاچەی ئاوی سازگارە لە جیهاندا، ڕووبەری دەریاچەکە نزیکەی 32900 کم2، لە باکووری ڕۆژئاواوە درێژ دەبێتەوە بۆ باشووری ڕۆژهەڵات بە درێژی 670کم و پانی دەریاچەکە لە نێوان 16 بۆ 72 کم، و قوڵترین شوێنی 1436م.
سەرچاوەی ئاوی دەیاچەکە بریتییە لە چەندین ڕوبار کە لە باکوور و باشوور ڕۆژهەڵاتەوە دەڕژێتە ناوی، گرنگترین ئەو ڕوبارانە وەکو ڕوباری ڕزیزی کە لە باکوورەوە دەڕژێتە ناوی، و ڕوباری مالاگارارسی و ڕوباری کالامبۆ کە لە باشووری ڕۆژهەڵاتەوە دڕژێتە ناوی.
3- دەریاچەی نياسا:
دەکەوێتە کەندڕی ئەفریقی لە ڕۆژهەڵاتی کیشوەری ئەفریقادا لە سنوری نێوان تەنزانیا و ملاوی و مۆزەمبیق، دەکەوێتە نێوان بازنەی پانی 59 و 514 لە باشوورەوە، ولە نێوان هێڵی درێژی 533 و 535 لە ڕۆژهەڵات، دەریاچەی نیاسا ناسراوە بە دەریاچەی ملاوی، سێیەم گەورەترین دەریاچەیە لە کیشوەری ئەفریقادا، ڕووبەری دەریاچەکە نزیکەی 22490 کم2، لە باکوورەوە درێژ دەبێتەوە بۆ باشوور بەدرێژی580کم، و پانی دەریاچەکە لە 90 کم زیاتر نییە، و قوڵترین شوێنی 1436م، سەرچاوەی ئاوی دەیاچەکە بریتییە لە چەندین ڕوبار کە ژمارەیان 14 ڕوبارە و ئاوەکەی دەڕژێتە ناو زەریای هیندی.
4- دەریاچەی چاد:
دەکەوێتە ناوەڕاستی کیشوەری ئەفریقا لە سنوری نێوان نەێجەر و نیجیریا و کامیرۆن، دەکەوێتە نێوان بازنەی پانی 512 و 514 لە باکوورەوە، ولە نێوان هێڵی درێژی 513 و 515 ڕۆژهەڵات، دەریاچەکە بریتییە لە پاشماوەی دەریاچەیەکی گەورە کە ڕوبەرەکەی زۆر بچووک بۆتەوە.
دەریاچەی چاد، چوارەم گەورەترین دەریاچەیە لە کیشوەری ئەفریقا، ڕووبەری دەریاچەکە نزیکەی 17800 کم2، درێژی لە باکووری ڕۆژئاواوە بەرەو باشووری ڕۆژهەڵات 270کم، پانی دەریاچەکە نزیکەی 160کم و قوڵی و ڕوبەری دەریاچەکە بەپێی وەرزەکان دەگۆڕێت لە وەرزی باران ڕوبەری دەگاتە 26 هەزار کیلۆمەتر، بەڵام لە وەرزی ووشکی ڕوبەری دەگاتە 10 هەزار کیلۆمەتر و قوڵی دەریاچەکە یەک مترە لە باکوور و بەرەو باشوور زیاد دەگاتە تا دەگاتە 6م لە باشووری دەریاچەکە.
سەرچاوەی ئاوی دەیاچەکە بریتییە لە چەندین ڕوبار و دۆل کە ئاوی پێدا دەڕوات لەوەرزی باراندا بەڵام گرنگترین ئەو ڕوبارانە وەکو ڕوباری تشاری کە لە ناوچە کەمەرەییەکانەوە دێت و دەڕژێتە بەشی باشووری ڕۆژهەڵاتی دەریاچەکە، هەروەها ڕوباری لۆگۆن.
5- دەریاچەی تۆرکانا:
بەشێکە لە کەندڕی ئەفریقی، دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی کیشوەری ئەفریقا و بەشی گەورەی دەکەوێتە باکووری ڕۆژئاوای کینیا و بەشێکی دەکەوێتە باشووری ڕۆژئاوای حەبەشە، دەکەوێتە نێوان بازنەی پانی 523 و 540 لە باکوورەوە و لە نێوان هێڵی درێژی 535 و 536 ڕۆژهەڵات.
دەریاچەی تۆرکانا، هەشتەم گەورەترین دەریاچەیە لە کیشوەری ئەفریقا، ڕووبەری دەریاچەکە نزیکەی 7100 کم2، درێژی لە باکوورەوە بەرەو باشووری 250کم، و پانی دەریاچەکە نزیکەی 50کم، و لە بەشی باشووری دورگەیەک هەیە پێی دەوترێت دورگەی باشوور.
سەرچاوەی ئاوی دەیاچەکە بریتییە لە چەندین ڕوبار، گرنگترین ئەو ڕوبارانە وەکو ڕوباری ئۆمۆ کە لە باکوورەوە هەڵدەقوڵێت لە خاکی حەبەشەوە و دەڕژێتە بەشی باکووری دەریاچەکە، و ڕوباری تۆرکۆڵ و ڕوباری کیریۆ کە لە ڕۆژئاواوە هەڵدەقوڵێن.
6- دەریاچەی ئەلبێرت:
دەریاچەی ئەلبێرت و هەندێک جار پێی دەوترێت ئەلبێرت نیانزا و لە کۆندا بە دەریاچەی مۆبۆتۆ سیسی سیسکۆ ناسرابوو و یەکێکە لە دەریاچە گەورەکانی ئەفریقایە و حەوتەم گەورەترین دەریاچەیە لە کیشوەری ئەفریقا و ژمارە 23 لەسەر ئاستی جیهان لە ڕووی قەبارەی ئاوەوە، دەکەوێتە بەرزی 620م لە ئاستی ڕووی دەریا و ڕوبەری 5300کم² و تێکرای قوڵی نزیکەی12م بەڵام ئەم قوڵییە لە بەشی باکوور و باشووری دەریاچەکە کەم دەکات.
7- دەریاچەی مۆیرۆ:
دەریاچەی مۆیرۆ، دەریاچەیەکە خاوەن ئاوێکی پاکە و بەدرێژایی درێژترین بەشی دووەم درێژترین ڕوباری کیشوەری ئەفریقا درێژ دەبێتەوە کە بریتییە لە ڕوباری کۆنگۆ، دەریاچەکە لە نێوان سنووری نێوان کۆماری کۆنگۆ و زامبیا لەسەر ڕوبەرێک دگاتە 110 کم بەدرێژی کۆماری کۆنگۆ و دەکەوێتە نێوان ڕوباری لوابولا و ڕوباری لۆڤوا، وشەی مۆیرۆ بەواتای دەریاچە دێت لە ژمارەیەک زمانی بانتۆ بۆیە زۆرجار پێی دەوترێت مۆیرۆ.
درێژی دەریاچەکە دەگاتە 118 کم و پانی دەگاتە 45 کم، بەرزی دەگاتە 917م کە لەبەرزی دەریاچەی تەنجانیقا بەرزترە کە 763م.
8- دەریاچەی تانا:
هەندێک جار پێی دەوترێت دەمبیا لەسەر ناوی ناوچەیەک دەکەوێتە باکووری دەریاچەکە، سەرچاوەی ڕوباری نیلی شینە و گەورەترین دەریاچەکانی ئەسیوبیایە و دەکەوێتە بەرزاییەکانی ناوەڕاستی ئەسیوبیا و ڕوبەری 3,625 کم2 و درێژی 76 کم و پانی 71 کم، و دەکەوێتە بەرزی 1830م لە ئاستی ڕووی دەریا.
سەرچاوەی ئاوی دەریاچەکە بریتییە لە چەندین ڕوبار وەکو ڕوباری عەبای بچووک و ڕیبی و گومارا، دەریاچەکە چەندین دورگەی تێدایە و ژمارەی دەگۆڕێت بەپێی ئاستی ئاوی دەریاچەکە، ئاستی ئاوی دەریاچەکە کەمی کردووە نزیکەی 180 سم لە ماوەی 400 ساڵی ڕابردوو.
9- دەریاچەی کیڤۆ:
یەکێکە لە گەورەترین دەریاچەکانی ئەفریقا، دەکەوێتە سنووری نێوان کۆنگۆ دیموکراتی و ڕواندا، ئاوی دەریاچەکە دەڕژێتە ناو ڕوباری ڕوزیزی کە دەڕژێتە ناو دەریاچەی تانجانیقا، ڕووبەری دەریاچەکە 2700 کم² و دەکەوێتە بەرزی 1460م لەسەر ئاستی ڕووی دەریا و نزیکەی 1.370 کم² لە ڕوبەری دەریاچەکە دەکەوێتە سنووری گۆنگۆ، دورگەی ئەدگۆی دەکەوێتە ناو دەریاچەکە کە بەپلەی دەیەم دێت لە ڕووی ڕوبەرەوە لەسەر ئاستی جیهان و ەکو دورگەیەکی ناوەوە.[1]