ڕیشی لەسەر دانا
ڕیش و چەناگە لە دەم و چاوی مرۆڤدا بەیەکەوە لکاون، چەناگە جەمسەری شەویلاگەیە لەخوار دەمەوە، توانای جولاندنی هەیە، ڕیش مووی سەر شەویلاگهیە ، ئه و پەیوەستیە وایکردووە هەردوو کیان(ڕیش و چەناگە) لە ئیدیۆمێکدا بە هەمان مانا بەخشین بەکاربهێنرێن لە نێوان دوو ناوچەی وراتی کۆیە، خۆشناوەتی دەڵێت: چەناگەی لەسەر دانا، لە ڕۆژئاوای وراتی کۆیەش لە گوندی مام قلینج-ەوە تاوەکو گوندی کانی کەوان دەڵێن: ڕیشی لەسەر دانا، سەر لەقاندن و ئاماژەکردن بە ڕیش و چەناگە بۆ دیاریکردنی ماوەی دووری و نزیکی شوێنێک، مانا ڕاستەقینەکەی هەردوو ئیدیۆمەکەیە، وەکو مەبەستی ئیدیۆمیش: کاتێک کەسێک پرسیار سەبارەت بەشوێنێک دەکات، ئەوەی وەڵامی دەداتەوە زۆر بەئاسانی بە سەر لەقاندن ئاماژەیەکی خێرا دەکات و دەڵێت: ئەوەتانێ نزیکە لە پشتی ئه و گردەوە گوندەکەیە، بەڵام ئه و کەسەی بۆ گوندەکە دەچێت زۆر دەڕوا هەر ناگاتە گوندەکە، ئینجا بەگوزارشت و تەوس و نیگەرانیەوە دەڵێت: پەکوف کورە خۆ کابرا ڕیشی لەسەر دانا یان چەناگەی لەسەردانا، واتە: بە هەڵەی بردین و هەڵەتەی کردین و ڕاست دەرنەچوو. [1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 756