ناونیشان: دیاردەی مانگ گیران.
ئامادەکردن و نووسین: #حوسێن عەبدولکەریم ڕۆستەم#
دیاردەی مانگی گیران.
ئەم کردارە کاتێک ڕوو دەدات کە خۆر و مانگ و زەوی بکەونە سەر یەک هێڵی ڕاست و لە شوێن یەک ڕیز بن، کاتێک زەوی دەکەوێتە نێوان خۆر و مانگ، بەم شێوەیە سێبەری زەوی دەکەوێتە سەر مانگ و تاریکی دەکات.
$مانگی گیران دوو جۆرە$
1- مانگ گیرانی تەواو(Total Lunar Eclipse).
ئەو کاتە ڕوودەدات، کە مانگ بە تەواوی دەچێتە ناو ناوچەی سێبەری زەوی، زەوی ڕوناکی خۆر بەتەواوی دادەپۆشێت و ناهێڵێت بگاتە سەر مانگ، بەمەیش مانگ بەتەواوی دەگیرێ، کاتێک ڕوو دەدات کە خۆر و مانگ و زەوی بکەونە سەر یەک هێڵی ڕاست.
2- مانگ گیرانی ناتەواو(Partial Lunar Eclipse).
کاتێک ڕوودەدات، کە بەشێکی مانگ بچێتە ناو ناوچەی سێبەری زەوی، و بەشێکی مانگ دەکەوێتە ژێر تاریکای زەوی، بە مەیش بەشێکی مانگ دەگیرێ، ئەمە کاتێک ڕوو دەدات کە خۆر و مانگ و زەوی لە سەر یەک هێڵی ڕاست نابن.[1]