ناونیشان: چیلی درێژترین وڵاتی جیهان
ناوی ئامادەکار: #حوسێن عەبدولکەریم ڕۆستەم#
چیلی درێژترین وڵاتی جیهانە، بەوڵاتێکی زۆر درێژ و تەسک جیا دەکرێتەوە، لە کەنارەکانی باکوورەوە بۆ باشوور درێژدەبێتەوە بۆ ماوەی 5000 کیلۆمەتر و پانیی تەنیا 350 کیلۆمەترە.
چیلی دەکەوێتە ڕۆژئاوای ئەمریکای باشوور، کەنارەکەی بەدرێژایی 4828 کیلۆمەتر لە کەناری ئۆقیانووسی هێمن درێژ دەبێتەوە، چیلی لە باکوورەوە هاوسنوورە لەگەڵ پێرۆ و بۆلیڤیا لە باکووری ڕۆژهەڵاتەوە، و ئەرجەنتین لە ڕۆژهەڵاتەوە و لە ڕۆژئاواوە لەگەڵ زەریای هێمن.
چیلی وڵاتێکی کەناراوییە، خاکەکەی لاکێشەییە لە ڕۆژئاوای کیشوەری ئەمریکای لاتینی، ڕووبەرەکەی 756,626 کیلۆمەتر دووجایە.
ژمارەی دانیشتوانی چیلی بە 17,270,000 کەس دەخەمڵێندرێت بەپێی لێکۆڵینەوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ساڵی 2005وە بەگشتی توێژینەوەکە دەریخست کە نزیکەی لە 7٪ ی دانیشتوانی چیلی لە سەرووی 65 ساڵن و لە 24٪ ی لە ژێر 15 ساڵ و 98 نێر لە هەر 100 ئافرەت لەو وڵاتەدا هەن و لە هەمان ساڵدا نەتەوە یەکگرتووەکان لە 87٪ ی دانیشتوانیان لە ناوچە شارییەکاندا دەژین کە بەڕێژەی گەشەی ساڵانەی 1.43٪.
ئاو و هەوای چیلی جۆراجۆرە، کە بیابانە نیمچە کەمەرەییەکان لە باکوورن و دارستانی باراناوی مامناوەند لە باشووردا هەن، هەروەها کاریگەری تەوژمی هامبۆلتی سارد کە لە جەمسەری باشوورەوە دێت لەسەر ئاووهەوای ناوچە کەناراوییەکانی ناوەڕاست و باکوری چیلی.
$بۆیە ئاو و هەوای چیلی دابەش دەکرێت بۆ سێ هەرێمی ئاووهەوای جیاواز.$
1- ئاو و هەوای ناوچەی باکوور، ئەم ناوچەیە بیابانی ئاتاگامای تێدایە کە ئاووهەوای گەرم و وشکە لە ناوچە نزمەکاندا.
2- ئاو و هەوای ناوچەی ناوەڕاست: ئەم ناوچەیە ئاووهەوای دەریایی ناوەڕاستی هەیە.
3- ئاو و هەوای ناوچەی باشوور: ئەم ناوچەیە بەبای بەرز و بارانی زۆرەوە جیا دەکرێتەوە.[1]