ناو: عادل
ناوی باوک: عوسمان
رۆژی لەدایکبوون: #15-04-1968#
شوێنی لەدایکبوون: شاری #بانە#
$ژیاننامە$
عادل عوسمان محەمەد لەدایکبووی 15-04-1968 لەبانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و لە پاشاندا هاتونەتە پێنجوێن، سەرەتایی و یەکی ناوەندی لەپێنجوێن تەواو کردووە، بەهۆی شەڕی ئێران و ئێراقەوە لەساڵی 1981دا ئاوارەی #سلێمانی# بوون و ناوەندی و ئامادەیی پیشەسازی لەساڵی 1987دا تەواو کردووە. بەهۆی بیروباوەڕی سیاسی و کاری ڕێکخستنییەوە لەساڵی 1990دا کەوتووەتە زیندانی بەعس و لە ئەمنەسورەکەی سلێمانی بووە، ئەگەر بگەیشتنایەتە نەورۆزی 1991 ئەوا بڕیاری گوللەبارانکردنیان هەبوو لە شاری سلێمانی. بەڵام بەهۆی ڕاپەڕینی بەهاری 1991ی گەلی باشووری کوردستانەوە لە #08-03-1991# دا ئازادکراوە و ئێستاش وەک چالاکێکی سیاسی و لێکۆڵەری سۆسیۆلۆژی کاردەکات و چەندین وتار و نووسینی هەیە و بەردەوامیش دەنووسێت. [1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 904
Ваше мнение о предмете!