ماری مارخۆریش هەیه
مار: زیندەوەرێکی خشۆک و سامناک و کوشندە و ژاراویە، گۆشتخۆرە، جۆراو جۆرە له سروشتدا، کورد زۆر ئیدیۆمی لەسەر هێناوەتەوە وەکو: بەزمانی خۆش مار لە کونێ دێتەدەرەوە، دەستی خۆی نییە و ماری پێ دەگرێت، ماری کلک قرتاو، کلکی بیرناچێتەوە، خوا ڕۆژی بەماری سڕ نیشان نەدات، خوا پێی بەماری نەدات...تاد)، لێرەدا ماری مارخۆریش هەیە هاوشێوەی ئیدیۆمەیە کەدەڵێت:(هەموو زاڵمێک زەواڵێکی هەیە)، ئەوانەی زاڵمن و مەترسین بۆ سەر خەڵک و زیان بە خەڵکی دەگەیەنن وەکو مارەکان، ئەوا بۆ ئەوانیش زەواڵ و ملۆزمی خۆی هەیە بۆیە بە ڕێنوێنیەوە دەوترێت: ماری مارخۆریش هەیە.[1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 651