مێرد نەتکات خەڕۆ، بەکەس نابیت تڕۆ
خەڕۆ: تەفرەدان و تەفرەخواردن و فێڵ و فریودان و هەڵخەڵەتاندن و فێڵبازی واتە: دەستخەڕۆ و لە خشتەبردن، تڕۆ: توڕە، دەرکردنی یەکێک بە سووکی و بێ حورمەتی و بێ ڕێزی پێکردن دەوترێت: تڕۆ کرا، تڕۆی کرد، تڕۆت دەکەم واتە: بێ بەها و بێ نرخی کرد، ئه و ئیدیۆمە بۆ ئامۆژگاری و ڕێنوێنی و ڕێنمایی ژنان هاتووە، کە دەبێت زۆر وریا بێت له هەڵس وکەوت و ڕەفتار لەگەڵ شووەکە و مێردەکەی چونکە ئەگەر نزیکترین کەس لەگەڵت خراپ بێت و بەخراپە ناوت نەهێنێت ئەوا کەس ناتوانێت لە گوڵ کاڵترت پێ بڵێت، بۆیە وتراوە: مێرد نەتکات خەڕۆ، بەکەس نابیت تڕۆ.[1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 475
Ваше мнение о предмете!