ئاردی بێژاوە، کەپەکی ماوە
بێژان: کرداری دابێشتن و بێژتنی هاڕاوەی وردبووی دانەوێڵەیە بە هێڵەگ، کەپەک: توێکڵی دانەوێڵەی هاڕاوی وەکوو (گەنم و جۆ و برنج و گەنمەشامی و شۆفان) لە کاتی دابێژان لە هێڵەگ گیر دەبێت لە بنەچەدا توێژاڵی تۆوەکەیە کە بۆ پارێزگاری تۆوەکە خوڵقاوە تاوەکوو چاندن و چەکەرەکردنی، کاتی خۆی کە باراشی دانەویڵەی گەنمیان دەبردە ئاشی و لە ئاسیاو بۆ ئارد دەهاڕدرا و کە دەهاتەوە بۆ ماڵەوە کابانەکان لە هێڵەگیان دەدا و ئاردەکە دەچووە خوارەوە و ئەوەی لە کونیلەکانی هێڵەگەکە گیر دەبوو ئەو توێکڵ و توێژاڵە بوو کە پێی دەوترێت: کەپەک، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و بەکارێک دەوترێت کە بەرەو کۆتایی بێت و زۆربەی زۆری ئەنجام درابێت هاوشێوەی (گا گوراوە کلکی ماوە)، یان تەمەنی مرۆڤ بەرەو کۆتایی بێت، هاوشێوەی (ئاردی جەواڵم خواردووە و هەمبانەم ماوە)هەندێکجاریش دەوترێت: فڵانە کەس کاری خۆی تەواوکردیە ئاردی خۆی بێشتییە و کەپەکی خۆی ڕێشتییە).[1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 1,849
Ваше мнение о предмете!