ناو: جەمال
نازناو: بێدار
ناوی باوک: حەبیبوڵڵا فەرەج ئیبراهیم
$ژیاننامە$
ناوی تەواوی جەمال حەبیبوڵڵا فەرەج ئیبراهیم ناسراو بە (بێدار) ، لە شارۆچکەی #تەوێلە# لە ساڵی 1947 لە دایکبووە، لە تەمەنی چوار ساڵیدا باوکی کۆچی دوایی کردووە، دوای ئەوە لەگەڵ دایک و دوو براکەی بەناوی (عەبدولڕەحمان و جەلال) دەچنە گوندی دەگاشێخان، لە ساڵی (1955-1956) دەچێتە قوتابخانەی گوندی دەگاشێخان دەست بە قۆناغەکانی خوێندن دەکات، بۆ ساڵی دووەمی خوێندن دەچێتە قوتابخانەی #بیارە# لەوێ قۆناغی سەرەتایی تەواو دەکات، بۆ خوێندنی ناوەندی ساڵی 1962 دەچێتە #هەڵەبجە# و لەبەر باری ئاڵۆزی سیاسی ئەو ساڵە ناتوانی خوێندن لە هەڵبجە تەواو بکات و بۆ خوێندن دەچێتە شاری #سلێمانی# لە قوتابخانەی ناوەندی شۆڕش. قۆناغی دواناوەندیش هەر لە شاری سلێمانی بەسەرکەوتوویی تەواو دەکات و دەبێتە مامۆستا لە قوتابخانەی (دەرسیم) لە هەلەبجە.[1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 1,398