بەڕێزان بنەماڵەی خوالێخۆشبوو نووسەرو وەرگێڕی ناسراوی کوردستان مامۆستا عەزیز گەردی
سڵاوێکی گەرم...
بەخەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی نووسەر و وەرگێڕی ناسراوی کوردستان (د. عەزیز گەردی)یمان پێگەییشت، خوالێخۆشبوو ڕۆڵێکی بەرچاوی لە بزاڤی ڕۆشنبیریی گەلی کوردستان هەبوو، لە بواری نووسین و وەرگێڕاندا خزمەتێکی زۆری بە گەلی کوردستان کردو بە بەرهەمەکانی کتێبخانەی کوردی دەوڵەمەند کرد، لەدەستدانی مامۆستا عەزیز گەردی زیانێکی گەورەیە بۆ تەواوی بزاڤی کلتوری کوردستان.
بە ناوی خۆمان و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و کۆمیتەی سەرکردایەتیی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان پرسە و سەرەخۆشیی گەرمی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێزو تەواوی خزمان و کەسوکاری خوالێخۆشبوو و تەواوی نووسەران و ڕۆشنبیرانی کوردستان دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین و، لە یەزدانی مەزن داواکارین خوالێخۆشبوو بخاتە بەر ڕەحمەت و دلۆڤانی خۆی و دڵنەوایی و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.[1]
#غەفوور مەخمووری#
سکرتێری گشتیی
#یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان YNDK#
#06-06-2022#
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 1,771