بزن بۆ بێرە، گاجووت بۆ گێرە
بێر: چەقاندنی دارە، کەسێک لە سەری دادەنیشێت بۆ گرتنی سەری مەڕ و بزنەکان بۆ دۆشینیان، گاجووت: گۆڵکە نێری سێ ساڵان کە بۆ گێرەی خەرمان و جووتکردنی زەوی و زار بارهێنراوە، بزن بۆ بەر بێر دەبێت و گاجوتیش گێرەی پێ دەکرێت، ئه و حاڵەتە کراوە بە ئیدیۆم و بەکاردەهێنرێت بۆ کار دابەشکردن بە گوێرەی کارزانی و لێوەشاوەیی به سەر کەسەکان و هەرکەسه و کارێک دەبێتە پسپۆڕیەکەی وەک ئاگادارکردنەوە و به بیرهێنانەوە و هەندێجار وەک تەوس و توانجیش بەکارهێنراوە و دەوترێت: بزن بۆ بێرە و گاجووت بۆ گێرە، هاوشێوەی ئه و ئیدیۆمەش وتراوە: نان بۆ نانەوا، گۆشت بۆ قەساب. [1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 809