بەجوو سەرت بخوسێنە، بەگاور بیتاشە
جیاوازی ئاینی و ڕک وکینەی ئاینزاکان هاوشێوەی پارت و قەوارە و گروپ و حزبەکان بۆ گرتنەدەستی دەسەڵات و پەیڕه و کردنی بیروبۆچوون و سەپاندنی قەڵەمڕەوی خۆیان لە هەڵپەدان، بۆ ئەمەش شێوازی جیاواز جیاواز بەکاردەهێنن بۆ سووککردن و بێ ڕێزیکردن و ناو و ناتۆرە و ناوزڕاندنی یەکتری بەتایبەت لەلایەن ئاینی باڵادەستەوە، لە کوردەواری کە زۆرینەی خەڵکی لە پەیڕەوانی ئاینی ئیسلامن، ئیدیۆمی له و جۆرەیان زۆر بەکارهێناوە وەکو: دەڵێی جووە، جووی ڕشا، ڕەنگی دیانانی لێ نیشتووە، هاوشێوەی ئه و ئیدیۆمەشمان هەیە وەکو(نان موسایی بخۆ، لەماڵی گاور بخەوە یان لە ماڵی جولەکان نانی بخۆ، لە ماڵی مەسیحی بنوو) له و ئیدیۆمەش دەڵێت: بۆ پاک و خاوێنی و لێزانی لە کارێک بە جوولەکە ئەنجامی بدە، بەڵام ئەوەی مەترسیدار بوو، بۆ سەلامەتی و دڵنیایی و متمانە بە گاور و دیانەکان جێ بەجێی بکه، سەر خوساندن بۆ پاکبوونەوەیە، بەڵام تاشین شتی نووک تیژی تێ دەکەوێت و مەترسیدارە، ئینجا ئەوە لە کوردستان بووە بە ئیدیۆم و وتراوە: بە جوو سەرت بخوسێنە، بە گاور بیتاشە.
[1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 925
Ваше мнение о предмете!