چاک لە بێریاندایه
بێر، شوێنێکە کە دارێکی لێ دەچەقێنرێت و یەکێک لە نزیک ئه و دارەوە دادەنیشێت بۆ گرتنی سەری ئاژەڵەکانی وەک مەڕ و بزن بۆ دۆشینیان، ئینجا کرداری بردنی هەموو ئاژەڵەکان به و بێرەدا پێی دەوترێت: لە بێردان، ئه و ژن و کیژەی بزن و مەڕەکان دەدۆشێت پێی دەوترێت: بێری، لایەنی ڕاستەقینەی لە بێردانی ئاژەڵان بۆ دۆشینە ، ئه و حاڵەتەش بووە بە ئیدیۆم و بۆ ڕێکخستنی نۆرە و سرە و لێساندن و دۆشین و ڕووتاندنەوە و باج و سەرانە و ڕسوماتی زۆر و زەوەند و قاچاندنەوە و مزە وەرگرتن لە چینێک لە کەسێک، هەندێجاریش بەگاڵتەوە بە پیاو دەوترێت کە ژنەکەی زۆر لە بێری بدات بۆ کاروباری تایبەت و..تاد، بەو حاڵەتانەش بە توانج و تەوسەوە دەوترێت: چاک لە بێریاندایە.[1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 566
Ваше мнение о предмете!