بەحر ناخرێتە ناو جەڕەوە
بەحر: دەریا، پانتاییەکی فراوانی زەوییە ئاو دایپۆشیووە، قوڵ و بێ بن وەسف کراوە، لە شێنەییدا هێمن و ئارام بەخشە، لە کاتی شەپۆڵ و زریاندا توڕە و کارەساتبارە، لەبەر گەورەیی و زەبەڵاحی زۆر پەند و ئیدیۆمیشی لەسەر هاتووە وەک: دەریا بە دەمی سەگ پیس نابێت، دەڵێی بەحرە شێڵو(لێڵ)نابێت، هێندە نهێنی پارێزە دەڵێی(بەحرە)، لێرەدا لە بەرامبەر ئه و ئاوە زۆرەی دەریا، هاتوون گۆزە و کوپە و جەڕەیان بە نمونە هیناوەتەوە، کە بەحر بە ملیۆنان ملیۆن جەڕە زیاتر پڕ دەکات چۆن لە کوپە و جەڕەییەک دەکرێت؟ بچوکی جەڕە و ئاوی دەریا بەراورد کراوە، کە بەهیچ کلۆجێک ئه و بەرواردکارییە نابێت بکرێت، بەڵام بۆ ڕێنوێنی و ئامۆژگاری و ڕێنمایی و هۆشداری پێدان بە مرۆڤ بەکاردەهێنرێت تاوەکو هەر کەسە توانا و بایەخی خۆی وەک خۆی وەربگیرێت و بزانێت، هاوشێوەی ئیدیۆمی(بە قەد بەڕەی خۆت پێ ڕاکێشە) جەخت دەکرێتەوە کە دەریا ناخرێتە ناو جەڕەیەکەوە.[1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 232
Ваше мнение о предмете!