گاندانیش بە بەختە
دەگێڕنەوە دوو خوشک باسی بارودۆخی ژیان و حاڵ و گوزەران و قوت و پێخۆر و جل و بەرگ و ماڵ و بەرهەیوانیان بۆ یەکتری دەکرد، یەکێکیان زۆر تێر و پۆشتە و پەرداخ و کراس و کەوێ و فەرشی جوان و لێفەی لوس و کەوشی باش و ئەوەی پێویستی پێیەتی هەیەتی، ئەوەی تریش برسی و پێخاوس و کراس تیلم پەڕۆ و ڕایەخ و فەرشی حەسیر و بەڕەی ڕەق و جاجمی زوور و بەشێوەیەکی گشتی ناگوزورە، لە خوشکە هەبووەکەی دەپرسێت: خوشکم باشە خۆ ئێوەش چ کار و کاسبیەکتان نییە و وەکو ئێمە بێ کارن، ئه و هەموو ناز و نیعمەتەت لە کوێ بوو؟ ئەویش دەڵێ: خوشکم چیت لێ بشارمەوە من هەندێ کاری نابەجێ دەکەم و ناوە ناوە سەرجێی ناشەرعی دەکەم و پیاوەکان ئەوەی بمەوێت بۆمی دابین دەکەن، ئیتر کە خوشکەکەی گوێی لەمە دەبێت و دەچێتە عەقڵیەوە ئەویش ئه و کارەبکات، بەڵام لە یەکەم سەرجێی ناشەرعی ئاشکرا دەبێت، ئەویش دەڵێت: گادانیش بە بەختە، ئەوە بە ئیدیۆم و بۆ هات و نەهاتی کارێک دەگوترێت: گادانیش بە بەختە.[1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 727