ڕاگەیاندراوێک لە وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان 19-06-2022
لەگەڵ هاتنی وەرزی گەرما و سروشتی نەخۆشیەکانی سکچوون و دوابەدوای چالاککردنەوەی بەرنامەی پەتازانی و دۆزینەوەی حاڵەتەکان بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بۆ کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشیەکانی سکچوونی توند لەلایەن دامودەزگاکانی تەندروستی لە شوێنە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان بەپێی بەرنامە و پلانی دارێژڕاو.
بۆ بەرچاوڕوونی هاوڵاتیان ڕایدەگەیەنین کەوا ژمارە و ڕێژەی تووشبوون بە نەخۆشیەکانی سکچوونی توند زیادیکردووە و تیمەکانی پەتازانی بەپێی ستانداردی پەتازانی ڕێژەی پشکنین بۆ دۆزینەوەی حاڵەتەکانی کۆلێرا ئەنجامدراوە، بەمەش ژمارەیەک لە حاڵەتەکانی کۆلێرا لە تەمەنە جیاوازەکان لە هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەولێر دەستنیشانکراون دوای پشتڕاستکردنەوەی تاقیگەیی، بۆ ئەم مەبەستە وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێکاری زیاتر و توندتری لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەکانی کشتوکاڵ و شارەوانی و ناوخۆ و پارێزگا و ئیدارەسەربەخۆکان گرتۆتەبەر بەهەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO و تەندروستی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان لەبواری خۆپارێزی و چارەسەری و دابینکردنی پێداویستی پزیشکی.
داوا لە هاوڵاتیانی خۆشەویست دەکەین پابەندی ڕێنماییەکانی پاکوخاوێنی کەسی و دڵنیابوونەوە لە ئاوی پاکی خواردنەوە و خۆراک بن و لەکاتی دەرکەوتنی نیشانەکانی سکچوون بەزووترین کات پەیوەندی بە دەزگاکانی تەندروستی بکەن لەپێناو ڕێگریکردن لە ئاڵۆزکانیەکان و سەلامەتیان.[1]
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
19 ی حوزەیران 2022
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 1,357