قورە کێخوایه
لە دەشتی هەولێر و وراتی کۆیە دەوترێت: قورە کێخوایە، کە لە کوڵەبنه یان قوڵەبنەوە هاتووە بەمانای کەسی خڕیڵە و تێکچەقیوو و کورتە باڵا دێت، قوڵەش بە گیانداری کلک کورت دەوترێت، زۆرجاران کەسێکی گزگڵی کورتیلەی بودەڵە ئه و خاسیەتەی دەدرێتە پاڵ و بەگاڵتەوە پێی وتراوە: قورە کێخوایە، بەڵام ئه و گوندانەی کە ژمارەی خێزانەکانی کەم بێت و شێوەی کوێرەدێ بێت، خاوەندارێتی زەوی و زاریشی کەم بوو، کێخوایەتیەکەشی هێندە گەورە نییە و هاوشێوەی کوێرەدێ و ئاوەدانیەکە کێخواکەشی پلەوپایەی کەم دەبێت و بە بێ نمودی و کەم سەیرکردنی دەوترێت: قورە کێخوایە. [1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 662