تەنیا خەرمان ئاگر تێ بەردان دەزانێت
کۆکردنەوەی سوارە و مەڵۆ و گیشە و گەڵاوێژی گەنم و جۆیە لە شوێنێکدا، ئامادەکرابێت بۆ گێرە و کوتان، خەرمان واتە بەرهەمی دانەوێڵەی یەک ساڵ زیاتری جوتیاران، لە دوژمنداری و نەیاری و ناحەزیدا، لە کۆندا پیاوانی ئاغا و شێخ و مەلا و سەید و دەربەگەکان، بەکاردەهاتن بۆ سووتاندنی خەرمان، ئه و ئاغایانەی کێ بەرکێی یەکتر بوون یان ئه و کرمانجانەی ئازا و سەر ڕاستبوونایە، شەوان لە دیوەخانەکانەوە فتوای خەرمان سوتانیان بۆ دەردەچوو، هەم جوتیاری کرمانجی سەر ڕاست هەمیش دەرەبەگی ڕکابەر بە سوتانی خەرمانەکانیان دەهاتنەوە سەر ساجی عەلی و هەژار و دەست کورتی ساڵ دەردەچوون، ئه و خەرمان سوتاندنە زۆر دەنگی داوەتەوە لە کوردەواریدا بۆیە لە ئیدیۆمدا جێگەی بۆ کراوەتەوە، ئەوانەی کە خەرمانی خەڵکیان سوتاندووە، مرۆڤی دەرباربوون، پوشخۆر و کاخۆر و چڵکاوخۆر و کاسەلێس و گوێ لەمست، دەبەنگ و کەودەن و کاڵفام و بەرماوەخۆر بوون، هیچ چاکەیەکیان لێ نەوەشاوەتەوە، هەموو کاتێکیش دەستی خراپەکاریان ماچ کردووە، به و مرۆڤە بەیدوم وزمان و دڵ و دەست ڕەشانە کە بۆ کاری خراپە بەکارهێنراون وتراوە: تەنیا خەرمان ئاگر تێ بەردان دەزانێت.[1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 1,350