دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی تێکدانی مەزارگەی شاعیری گەورەی گەلی کورد #شێرکۆ بێکەس#، #هەڵۆ شێرکۆ بێکەس# کوڕی شاعیر ڕەتیدەکاتەوە.
هەڵۆ شێرکۆ بێکەس لەوبارەیەوە وتوویەتی:ئەمشەو #27-06-2022# هەندێ سایت و ماڵپەری کوردیی، وێنەیەکیان بڵاوکردوەتەوە گوایە گڵکۆی شێرکۆ بێکەس شێوێنراوە، ئێمە پاش قسەکردن لەگەڵ لایەنە ئەمنییەکانی شار, دڵنیایمان وەرگرت گڵکۆکە نەشێوێنراوە، تەنها بەهۆی ڕەشەباکەی دوێنێوە، دیواربەندەکەی پشتی کەمێ ڕوخاوە سبەی چاکی دەکەینەوە.
ئاماژەی بەوەشداوە: سوپاس بۆ خەمخۆریی سایت و ماڵپەرە کوردییەکان، هەموو لایەک دڵنیادەکەینەوە گڵکۆی شاعیر کامێرای چاودێری لەسەرەو هیچ دەستێک ناتوانێت بیشێوێنێ و زیانی پێبگەیەنێت.[1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 1,382
Ваше мнение о предмете!