ناو: ئەبوبەکر
نازناو: بەکری لاسلکی
ناوی باوک: مەعروف عەبدوڵڵا
ساڵی کۆچی دوایی: 1992
شوێنی لەدایکبوون: #شیوەەکەڵ#
شوێنی کۆچی دوایی: #سلێمانی#
$ژیاننامە$
لەسەرەتای شەستەکاندا لەناوچەی سیوەیل، شارباژێری سەربڵند، لەگوندی [ #شیوەکەڵ# ] ی بووکی کوردستان بەرپرسی بنکەی شیوەکەڵ بوو، گەنجێکی خوێن گەرم لەخێزانێکی نیشتیمان پەروەر و کوردپەروەر، تازە خێزانی پێکهێنابوو، خاوەنی دوو کوڕ بوو، زۆر هێمن و لەسەرخۆ بوو، خۆشەویستی ناوچەی سیوەیل بوو، پەیوەندی پتەوی هەبوو لەگەڵ ئاغاکانی [ شیوەکەڵ، #سیرین#، #بارێی گەورە#، #بارێی بچووک# ]. لەگەڵ دەسپێکی شۆرشی ئەیلول پەیوەندی بەشۆڕشەوە کرد لەگەڵ ئەو 12 کارمەندەی کە لە بنکەی شیوەکەڵ بوون بەهەموو چەک و جبەخانە و ئامێرەکانی پەیوەندی و هەواڵگری ئەوکاتەوە چووە ناو ڕیزەکانی پێشمەرگەوە، لەناوەڕاستی شەستەکان وە لە پایزیی ساڵی 1965 سەردەمی عەبدولسەلام عارف، لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی لەئەرکێکی شۆڕشگێڕی دەستگیر دەکرێن لەزیندانی سەربازگەی (التاجی) لەخۆرئاوای بەغداد زیندانی دەکرێن، جۆرەها ئازار و ئەشکەنجە دەدرێن، بەئووتوو سنگ و پشتیان داخ دەکەن، نینۆکی دەست و پێیان دەردەهێنن بێ ئەوەی یەک ووشە بدرکێنن، پاش دادگاکردنێکی وێنەیی سزادەدرێن بەنەمان، دادگا چاوەڕێی عەبدولسەلام عارفیان دەکرد بۆ واژۆکردنی سزاکەو جێبەجێکردنی بەسەریاندا، عەبولسەلام عارف بەسەردانێک چووبۆ بۆ شاری (بەسرە) و شارۆچکەی (قوڕنە) لەکاتی گەڕانەوەی لەقوڕنەوە بۆبەسرە و لەوێشەوە بەرەو بەغداد ئێوارەی ڕۆژی 15-04-1966 لەناوچەی (نەشوە) عەبدولسەلام عارف و هەموو ئەو بەرپرسە باڵایانەی کەهاوسەفەری بوون لەناو هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆک سوتان و لەناوچوون، پاش 2 ڕۆژ لە 17-04-1966 عەبدولرەحمان عارفی برای بوو بە سەرۆک کۆماری عێراق، پاش چەند ڕۆژێک عەبدولرەحمان عارف لێبوردنی گشتی دەرکرد بۆهەموو بەندکراوو سزادراوانی کورد، لەئەنجامدا بەکری لاسلکی و هاوڕێکانی ئازادکران، پاشان لەبەهاری 1974 مام بەکر پلەی بەرزکرایەوە بەفەرمانی سەرکردایەتی شۆڕشی کرا بە ئەفسەری هەواڵگری هێزی ئەزمەڕی تێکۆشەر، مام بەکر بەردەوامبوو لەڕێزەکانی شۆڕش هەتا دواڕۆژەکانی شۆڕشی ئەیلول، لە پاش نسکۆش لەکوردستان دوورخرایەوە و ڕەوانەی شاری دیوانیە کرا، پاشانیش خانەنشین کرا، لە کۆتایی مانگی ڕەمەزان، لەئاداری 1992، لەشاری #سلێمانی# لەماڵی خۆی کۆچی دووایی کرد وەخەمێکی گەورەی خاک و نەتەوەکەی لەگەڵ خۆی بردە ژێر خاکە.[1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 411
Ваше мнение о предмете!