دەقی پەیامەکەی دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ:
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆز، پیرۆزبایی گەرمی خۆم ئاراستەی سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و جیهان دەکەم، ئاواتەخوازم ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێرو خۆشی بۆ گەلەکەمان، ئەرکە لەسەر هەموومان لەهێزو لایەنە سیاسییەکان هەنگاوی جدی بنێین بۆ چارەسەرکردنی کێشە سیاسییەکان لە چوارچێوەی دەستوورو مافە نەتەوەییەکانمان.
دووبارە جەژنی قوربان لە پێشمەرگە قارەمانەکان و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و سەرجەم گەلی کوردستان پیرۆز دەکەم.
دەرباز کۆسرەت ڕەسول
کارگێڕی مەکتەبی سیاسی
#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#[1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 1,113
Ваше мнение о предмете!