وتراویشە: #سەری زمانی خۆی گەستییه#، زۆر جاران مرۆڤ کە قسەیەک دەکات و دواتر لێی پەشیمان دەبێتەوە چونکە کێشە و گرفتێکی گەورەی لێ دەکەوێتەوە، یان مامەڵەیەک دەکات و زیانێکی گەورەی تووش دەبێت، یان هاوکاری کەسێک دەکات و دواتر بەخراپە وەڵامی دەدرێتەوە و بەسەریدا دەشکێتەوە، بۆ ئەنجام نەدانی کاری هاوشێوە و تەمێ بوون کورد بەتەوسەوە وتویەتی فڵانە کەس سەری زمانی خۆی گەستییە و جارێکیتر کار و قسەی لەو شێوەیە ناکات. [1]
ئامادەکردنی کوردیپێدیا - #ئاراس ئیلنجاغی#
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 718