بریتیە لە هەوکردنێک کە درێژ مەدوایە و تووشی دەزگای هەرس ئەبێ،
دوو جۆری سەرەکی هەیە :
1- Ulcerative colitis: لەم جۆرەیان هەوکردن و برینەکە تووشی ڕوپۆشی دەرەوەی ڕێخۆلە ئەستوورە ئەبێ (کۆڵۆن و ڕیکتەم).
2-Crohn's disease : لەم جۆرەیان هەوکردنەکە تووشی چینە قووڵەکان و ڕۆپۆشی ناوەوەی دەزگای هەرس ئەبێ.
$نیشانەکان$
نیشانەکان لە هەموو تووشبووەکان وەکو یەک نیە، هەندێک لە توشبووەکان بە قورسی نیشانەکانیان تیا دەرئەکەوێ و هەندێکیشیان بە ئاسانی، نیشانەکان بە گوێرەی ئاستی هەوکردنەکە و لە کوێدا هەوکردنەکە دروست بووو ئەگۆڕێ.
$نیشانە باوەکانی هەردوو جۆرەکە بریتین لە$
1- سکچوون
2- تا
3- شەکەت بوون
4- ئازاری سک.
5- خوێنی ناو پیسایی
6- کەم بوونەوەی ئارەزووی خواردن و دابەزینی کێش.
$هۆکار$
تا ئێستا هۆکاری سەرەکی ئەم نەخۆشیە زانراو نیە، پێشتر وا ئەزانرا هۆکارەکەی بریتی بێت لە خۆراک و سترێس. بەڵام ئێستا دەرکەوتووە کە ئەکرێ ئەمانە کاریگەریان هەبێ بەڵام هۆکاری سەرەکی نین.
$چارەسەر $
تا ئێستا چارەسەری ئەم نەخۆشیە بوونی نیە، چارەسەر تەنها وورئەگیرێت بۆ کەم کردنەوی ئازار و نیشانەکان نەک بۆ بنبڕکردنی نەخۆشیەکە. بەشێکی زۆری ئەوانەی ئەم نەخۆشیەیان هەیە بە ئاسانی ئەتوانن بە ئیش و کاری ڕۆژانە هەستن و کێشەیان نیە.
دەرمان بەکاردێ بۆ چارەسەر و هەندێک جار نەشتەرگەریش ئەکرێ.
[1]