بایێ شەمار بایێ شەمار
یاللا هەرکەی بایێ شەمار
لەکەندان دێ بە نارە نار
یاللا هەرکەی بایێ شەمار
داکی کیژان ماینی ئادار
یاللا هەرکەی بایێ شەمار
بابێ کوران من بە چەتاڵ
یاللا هەرکەی بایی شەمار
دەیدا لە ڕەندەی جۆخینێ
یاللا هەرکەی بایێ شەمار
خەو خۆشە لەگەڵ هەمینێ
یالڵا هەرکەی بایێ شەمار
لەکەندان دێ بە نارە نار
یاللا هەرکەی بایێ شەمار [1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 104