هونەرمەندی نییە بۆ دام، ئەگەر یەکدەفعە ماهیی گرت
خەمی زوڵفی پەرێشانت بە موو سەد دەفعە ماهی گرت
هەمیسان ڕووی لە من پۆشی، دەرێغا، یاری مەحجووبم
بە قانوونی قەدیمی، ماهی دوو هەفتە پەناهی گرت
تەرەححوم کە، بڵا جەورت نەگاتە مەرکەزی ئاخر
بڵێن: عاشق لەدەست دڵبەر زەمامی پادشاهیی گرت
لە توهمەت، تا تەوانا بێ، (حذر کن)، ئەی ڕەقیب ئامان!
لە دامەن پاکیی مووسا زەمین ساحێب گوناهی گرت
لە قوربی قافڵەی دونیا، موکەممەل، دوشمنە ئیبلیس
بە هۆشیاری بڕۆ سالم، کە دوشمن دەوری ڕاهی گرت [1]
#دیوانی سالم#
#سالم#