ڕایگرت بە ستەم دیسان چاوی ڕەشی فەتتانت
بۆ قەلبی دڵی زارم سەف سەف سەفی موژگانت
ئاشوفتەگییی دەوران کوللەن لە دڵم قەیدە
سەوداییی پەرێشانم بۆ زولفی پەرێشانت
تیری موژە قاتیلمە، خۆت دوور بە لە نەزدیکم
وا چاکە نەبێ خوێنم ئالوودە بە دامانت
دڵ ساکینی گێسووتە، ڕەهجۆیە لەناو زوڵمەت
تا ئابی بەقا مابێ، لەو چاهی زەنەخدانت
دووهەفتەمەهی من تۆی، دوو هەفتەیە مەستووری
بێ، چاکی نیقاب لادە بۆ عاشقی حەیرانت
بەدگۆ! بە بەدی کردمت بەدنامی هەموو عالەم
سا لادە لە من ئیتر، توو مەسحەف و ئیمانت
وەک بولبولی شۆریدەم بۆ لێوی وەکوو غونچەت
پەروانەیی بێ پەروام بۆ عاریزی ڕەخشانت
سا حەرفی دوعا خوانت گوێ بگرە، بڵێ ئامین
جان و دڵی سالم بێ، قوربانی دڵ و جانت [1]
#دیوانی سالم#
#سالم#