نەما ڕەنگم، بەبێ دیداری ئەحمەد
چ دڵتەنگم، بەبێ ڕوخساری ئەحمەد
سەری پڕشۆڕشم سەودایی هیجران
دوو چاوم تا سەحەر بێداری ئەحمەد
دەبارێ ئەشکی خوێن گوڵ گوڵ لە چاوم
وەکوو لەعلی لەبی گوڵناری ئەحمەد
بیناییم تار و ئەشکم سوور و ڕەنگ زەرد
دەروون پڕ نار و لەب پڕباری ئەحمەد
لە دەور قوتبی خەیاڵم وەک جەدیوار
لە مەغریب تا بەیان دەوواری ئەحمەد
زەمانە مەرکەز و ئەو نوقتەکەی ناو
دڵم دەوری نوقتە پەڕگاری ئەحمەد
درەختی (کن فکان) ئەووەڵ کە نێژرا
جیهان هات شاخ و بەرگ و باری ئەحمەد
لەژێر باری خەفەت سالم سەبوور بە،
دەنێرێ ئەحمەدت موختاری ئەحمەد [1]
#دیوانی سالم#
#سالم#