گۆچان
له کوردەواریدا دوو جۆر گۆچان هە یە، یەکەميان(گۆران دەمە)، کە کە مەکە ی بچووکە و زیاتر بۆ گرتن به دەستە وه بە کاردێت، و وه دوومیان(مێگرە)، واته(جافی دەمه)، ئەمەيان دەمی کەمەکەی گەوره تره. بەکاردێت بۆ گلدانەوەی ئاژەڵ، ئه و ئاژەڵەی دەیانەوێ بیگرن، کەمەی گۆچانەکە دەکەن به ملیاو ڕایدەکێشنه بەردەميان، لە کوردەواریدا لە زۆر کۆنەوە گۆچان یان عەسا یان هەر هیچ نەبێ دارێک دەگیرێ بە دەستەوە بە تایبەتی بۆ کاروانچی و ڕێبوار کە تەنیا بێت یان بە کۆمەڵ بن، ئەمیش بۆ خۆپاراستنە لە هەندێ زیندەوەری زیان بەخش، هەروەها یارمەتیدەرە لە ڕێگە ڕۆیشتندا.[1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 586
Ваше мнение о предмете!