جۆری وشە: ناو
واتا: خەنجەری دەبان: ئەمێرێکی کەلەپووری جەنگی کوردییە، گەورەترین و تیژترین جۆری خەنجەرە، دەسک و کێلانی خەنجەرەکە لە دار درووست دەکرێت، (هەندێک جار کێلانی خەنجەر لە چەرمی ئاژەڵ درووست دەکرێت، لەبەر سووکی کێش) لێو و نووکی کێلان لەگەڵ دەسکی خەنجەرەکە نەخشین دەکرێت، خەنجەری دەبان تیغەکەی نزیکەی چل بۆ پەنجا سانتیم دەبێت، دەمەکەی پانە و هەردوو دیوی تیغەکە تیژە کورد وتەنی وەک ئاو موو دەکات، نووکی دەبان زۆر تیژ و تەنکە، وەستایان و شارازانی کورد تیغەکەی لە جۆرە پۆڵایەکی جەوهەردار درووست دەکەن کە زۆر ڕەقە و نانووشتێتەوە، پیاوە دنیادیدەکانی کورد کاتێک خەنجەری دەبان هەڵدەگرن و بەکاری ناهێنن تووتن دەکە ناو کێلانەکەوە بۆ ئەوەی تیغەکە خراپ نەبێ. [1]
نموونە لە پەندێکی کوردی: #خەنجەری دەبان، لە کێلاندا ناوەستێ#
نموونە لە هۆنراوەیەکدا: ژاری زاری ماری هارە، هاژە هاژی گوللەیان، زۆر بەرینە برینی گوللە و خەنجەری دەبانی کورد
Примечание: Kurdipedia хочет собрать "все" курдскоие слова и фразы из всех диалектов. Пожалуйста, помогите Kurdipedia ...
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 558