جۆری وشە: ناو
واتا: باڵندەیەکی بچکۆلەی دەنگخۆشی سەرباڵ ڕەشی ئاماڵ زەردی دەموچاو سوورە، ئەم باڵندەیە بە پۆل لە زەوی و زاراندا دەژین، پایز و زستانان لەسەر ڕێگاکاندا دەبینرێ، کە وا لەنێو پوشوپەڵاشی دڕکاويیدا خەریکی چینەکردنە.
12سانتیمەترە. نێر و مێیەی یەک ڕەنگە. باڵی زەرد و ڕەشە. کلکی ڕەش و سپییە. دەموچاوی سوورە. پشتی قاوەیی بۆرە و بۆلای پاشەڵی سپی هەڵدەگرێ. بە باڕی پشتی زەردی بۆڕیلەیە. پەڕوباڵی پڕ لە خەت و خاڵی سوورگوێزییە. بەگەل لە باغ و زەویوزاران دەژی. پایز و زستانان لە بەیار و کەنار ڕێگایان دەبینرێ کە لە دانەوێڵەی پنچکی دڕکاوی خەریکی چینە کردنە. هێلانەی خۆی لەسەر چڵووکی دار و پنچکان ساز دەکا.
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە! [1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 206