بەڕێزان: خانەوادەو کەسوکاری هونەرمەندی کۆچکردوو #گۆڤار ئەنوەر#
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەندی دیار و ناسراوی شاری #هەولێر# و کوردستان (گۆڤار ئەنوەر)م بیست، دڵگران و خەمبارم، هاوبەشی خەمتانم.
هونەرمەند گۆڤار ئەنوەر لە ژیانی هونەری خۆیدا، وەک هونەرمەندێکی کۆمیدی و بەتوانا خزمەتێکی بەرچاوی هونەری کوردی کرد و خەندەی دەخستە سەر لێوی هەموان، هونەرمەندێکی بەتوانا و کاریگەر بوو.
بۆ کۆچی دوایی ئەم هونەرمەندە پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمتان ئاراستە دەکەم، هیواخوازم ئەمە دواکۆست و ناخۆشیتان بێت، خوای گەورە سەبووری هەموو لایەک بدات و کۆچکردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.[1]
#دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ#
کارگێڕی مەکتەبی سیاسی
#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 1,036