چوار باڵ و سەرێ دایم بەدەوە
جڕ و جەواشێر مەکانی ئاوە
زەردەی خۆرئاوا لێش بەئەنێشە
هێسترێ مزگێنی بزانێ چێشە
دەو: بە دەمێکی بەپەلە و بەدەستوبرد دەوترێ (فەرهەنگی خاڵ) چوار باڵ و سەرێ دایم بەدەوە، مەبەست لە ماسییە کە چوار باڵ و دەمێکی هەیە، زۆر بەدەستوبردە و بەردەوام دەمی لە جووڵەدایە، جڕ: گیانەوەرێکی بێ خوێن (فەرهەنگی ڕێژگە) جڕ و جەواشێر مەکانی ئاوە، واتە: ماسی گیانەوەرێکی بێ خوێنە و لە ئاودا دەژیی، زەردەی خۆرئاوا لێش بەئەنێشە، ئەنێش: ئەندێشە، لێش: تەوژم و لێشاو (فەرهەنگی خاڵ) واتە: لە زەردەی خۆرئاوادا کە دنیا بەرەوتاریکی دەچیت هەست نە ئەندێشە و ناخۆشی دەکات، هێسترێ مزگێنی بزانێ چێشە، قسەکەر بە گوێگر دەڵێ: ئێسترێ خەڵاتت بێت گەر وەڵامی مەتەڵەکە بزانیت. وەڵام (ماسی) . [1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 334