زەردی زەعفەران
نام لە ئێستران
بردم بۆ شاری کافران
زەعفەران: گوڵێکی زەردی بۆنخۆشی سوورباوە، زۆر بەنرخ و بەکەڵکە (فەرهەنگی خاڵ) زەردی زەعفەران، مەبەست لە تووتنە کە پیرەپیاوەکان بە قەنە کێشاویانە، زەردیی ڕەنگی توتن و زەعفەران بەیەک چووێنراوە، نام لە ئێستران واتە: دوای ئەوەی لە گوندەکاندا تووتن دەکرێت، دوای چنین و خۆشکردن و ئامادەکردنی بۆ کێشان، بەباری وڵاخ دەبرێتە شار، بردم بۆ شاری کافران، مەبەست لەوەیە دەبرێتە شار و دەفرۆشرێت. وەڵام (توتن) . [1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 473