ناونیشان: تەوژمی دەریا و زەریاکان
ئامادەکردن: #حوسێن عەبدولکەریم ڕۆستەم#
جوڵەی بارستە یان بڕێکی گەوەرەی ئاوە بۆ ئاڕاستەیەکی دیاریکراو لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی دیکەدا پێی دەوترێت تەوژم، جوڵەی ئاوی تەوژم بەشێوەیەکی ئاسۆی و ستوونی دەبێت لە ڕووبەرە ئاویە کراوەکان ڕوودەدات وەک زەریاکان لەگەڵ سیستەمی سوڕانەوەی ئاوی زەریا بەهۆی هێزی ڕاکێشان زەوی و لێخشانی لەگەڵ بادا، و جیاووازی چڕی ئاو لە بەشە جیاوازەکانی زەریادا.
تەوژمی دەریای یان زەریا بریتییە لە تەوژمی ستوونی و ئاسۆیی دا کە دەست بەسەر سیستەمی سووڕانەوەی ئاو بەهۆی هێزی ڕاکێشان زەوی و لێخشانی لەگەڵ بادا، و جیاووازی چڕی ئاو لە بەشە جیاوازەکانی زەریادا.
تەوژمی دەریای یان زەریا بریتییە لە جوڵەی ئاو لە ناو ئاودا بەهۆی هێزی ڕاکێشان زەوی و لێخشانی لەگەڵ بادا، و جیاووازی چڕی ئاو لە بەشە جیاوازەکانی زەریادا.
لەتایبەتمەندییەکانی تەوژمی دەریا و زەریاکان بڕێکی گەوری گەرمی لە ناوچە کەمەرییەکانەوە دەگوازێتەوە بۆ جەمسەرەکان، بۆیە ڕۆڵێکی گرنگ دەبێنێت لە دیاریکردنی ئاووهەوای ناوچە کەناراوییەکان.
تەوژمی دەریا و زەریاکان هەڵدەستێت بە ئاڵۆگۆڕکردنی ئاوەکان کە جیاوازان لە ڕووی پلەی گەرمی و سوێری لە ناو تۆڕی ئەو دەریا و زەریایانە کە بەیەکەوە بەستراون، کە بنەمایەکی گرنگە بۆ دیاریکردنی ئەووهەوای جیهانی.
$جۆرەکانی تەوژمی دەریا و زەریاکان.$
تەوژمی دەریا و زەریاکان کەم دەکات بە زیادبوونی قوڵی دەریا و زەریاکان، بەڵام جوڵەی ستوونی و ئاسۆیی تەوژم پێی دەوترێت نالەباربوون یان دابەزینی خوارەوە، و خێرایی زۆر کەمە کە مانگانە لە چەند مەترێک زیاتر نابێت.
تەوژمی دەریا و زەریاکان بە پێی دوو هۆکاری سەرەکی پۆلێن دەکرێن.
یەکەم: سەرچاوەی دروستبوون، ئەمەیش پشت بە با و چڕی دەبەستێت.
دووەم: بە پێی جوڵەی ئێستا، کە دوو جۆرن، تەوژمی فێنک و تەوژمی سارد کە بەرەو هێڵی
کەمەرەیی دەجوڵێن.
$هۆکارەکانی دروست بوونی تەوژمی دەریا و زەریاکان.$
کۆمەڵه هۆکارێکی جۆرا و جۆر دەبنە هۆی دروست بوون و جیاوازی تەوژمی دەریا و زەریاکان
1- با:
گەورەترین و گرنگترین هۆکاری دروست بوونی تەوژمی دەریا و زەریاکانە، چونکە با بەهێزەکان دەبێتە هۆی جوڵەی ڕووی ئاوی ڕووبەرە ئاوییەکان، و گرنگترین ئەو بایانە کە دەبنە هۆی دروست بوونی تەوژمی دەریا و زەریاکان، بای ڕۆژئاوا کە لە ڕۆژئاواوە بۆ ڕۆژهەڵات هەڵدەکات، و بای بازرگانی کە لە ڕۆژهەڵاتەوە بۆ ڕۆژئاوا هەڵدەکات.
2- چڕی ئاو:
چڕی ئاو جیاووازە بەهۆی جیاوازی ڕێژەی خوێ لە ئاودا و پلەی گەرمی ئاو، ئەو ئاوانە کە ڕێژەی خوێ بەرزە یان ساردە ئەوە چڕی بەرزە، و هەرچەندە چڕی زیاد بکات ئەوە بەرزی تەوژمەکان زیاد دەکات لە ناوچەکەدا.
3- کاریگەری هێزی کۆریۆلیس:
سوڕانەوەی زەوی بە دوو ئاڕاستەی جیاواز یەکێکیان لەگەڵ ئاڕاستەی میلی کاتژمێری ئاودا لە نیوە گۆی باکووردا و ئەوەی تریان بە پێچەوانەی میلی کاتژمێری ئاودا لە نیوە گۆی باشووردا، و لە کاتی لاربونەوەی تەوژمەکان بەهۆی باراستەی وشکانی دەبێتە هۆی دروست بوونی تەوژمی گەورە لە دەریا و زەریاکان.
4- بەرزو نزمی بنی زەریاکان:
بەرزو نزمی بنی زەریاکان ڕۆلی لە دروست بوونی تەوژمی گەورە لە دەریا و زەریاکاندا هەیە، چونکە ئەو دەریا و زەریایانەی دۆڵ یان کەندڕی تێدایە دەبێتە هۆی جوڵەی ئاو بۆ خوارەوە، بەڵام ئەگەر بەرزایی تێدا بوو وەکو زنجیرە چیا یان زنجیرە گرد دەبێت هۆی پاڵنانی ئاو بۆ سەرەوە و گۆڕانی لەناکاوی ئاڕاستەی ئاو بۆ خوارەوە یان سەرەوە دەبێتە هۆی جوڵەی ئاو و لەئەنجامدا دروست بوونی تەوژمی دەریا و زەریاکان.
5- جیاوازی پلەکانی گەرمی:
خۆر ئاوی ڕووی دەریا و زەریاکان گەرم دەکات و بە هۆی جیاوازی پلەی گەرمی نێوان ڕوو و بنی دەریا و زەریا دەبێتە هۆی دروست بوونی تەوژمی هەڵگرتن لە بنی دەریاوە بۆ ڕووی دەریاکان و بە پێچەوانە.
$بایەخ و گرنگی تەوژمی دەریا و زەریاکان.$
تەوژمی دەریا و زەریاکان گرنگە بۆ مرۆڤ و ژینگەی دەورووبەر، و سەرچاوەی ووزەیە کە دەتوانرێت سوودی لێ ببێنرێت. بایەخ و گرنگی تەوژمی دەریا و زەریاکان بریتیین لە.
1- تەوژمی دەریاکان دەبێتە هۆی کەم کردنەوەی جیاوازی پلەی گەرمی لە نێوان ناوچە جیاوازەکانی زەریاکان، کەواتە تەوژمی دەریا هۆکارێکی سەرەکییە بۆ ڕێکخستنی پلەکانی گەرما لەسەر وشکانی و دەریا و زەریاکان، تەوژمە فێنکەکان دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی پلەی گەرمی ئەو کەناراوانە کە پێیدا تێپەڕ دەبێت وەکو لە ڕۆژئاوای ئەوروپا کە تەوژمی کەنداوی فێنک دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی پلەی گەرمی کەناراوەکانی، بۆیە هەمیشە کراوەیە بۆ کەشتیوانی بە پێچەوانەی تەوژمە ساردەکان کە دەبێتە هۆی نزمبوونەوەی پلەی گەرمی ئەو کەناراوانانەی پێیدا تێپەڕ دەبێت.
2- تەوژمی دەریا و زەریاکان هۆکارێکە بۆ گواستنەوەی خۆراک بۆ ئەو بەشانە لە دەریا و زەریاکان کە ماددەی خۆراکی کەمە.
3- تەوژمی دەریا و زەریاکان هۆکارێکە بۆ گواستنەوەی ماسی بچووک لە شوێنێەکەوە بۆ شوێنێکی دیکەدا.
4- کەشتییەکان تەوژمی دەریا و زەریاکان بەکاردەهێنن لە جووڵەدا کە دەبێتە هۆی کەم کردنەوەی تێچوونی سووتەمەنی.
5- بەیەکگەیشتنی تەوژمە گەرم و ساردەکان دەبێتە هۆی دروست بوونی تەمومژ و تواندنەوەی سەهۆلی دەریا و زەریاکان.
6- ناوچەی بەیەکگەیشتنی تەوژمە گەرم و ساردەکان دەوڵەمەندترین ناوچەکانی ڕاوە ماسیە لە جیهاندا.
$ئەو هۆکارانە چین کە ڕۆڵیان لە ئاراستە کردنی تەوژمی دەریا و زەریاکاندا هەیە.$
1- جووڵەی سوڕانەوەی زەوی بەدەوری خۆیدا لە ڕۆژئاواوە بۆ ڕۆژهەڵات.
2- شێوەی هێڵی کەناراوەکان کاریگەری لەسەر تەوژمی دەریاکان دەبێت، کە دەبێتە هۆی لادانی تەوژمە دەریاکان و هاوتەریب کردنیان لەگەڵ شێوە و ئاڕاستەی کەنارەکان.
3- قووڵی ناوچەی کەناراوەکان.
4- ئاڕاستەی با باوەکانی ناوچەکە.
$گرنگترین تەوژمەکانی دەریا لە جیهاندا.$
1- تەوژمی کەنداو (تەوژمی زەریای فێنک)
لە کەنداوی مەکسیک بەدرێژایی کەناری ڕۆژهەڵاتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دروست دەبێت.
2- تەوژمی لابرادۆر: تەوژمێکە لە زەریای جەمسەری باشوور دەردەپەڕێ و بەرەو باشوور بەدرێژای کەناری ڕۆژهەڵاتی کەنەدا.
3- تەوژمی کەمەرەیی باکوور: ئەو تەوژمەیە کە لە ڕۆژهەڵاتەوە بەرەو ڕۆژئاوا دەردەپەڕێ لە پلەی 10 بۆ پلەی 20 پلە باکووری زەریای هێمن و زەریای ئەتڵەسی.
4- تەوژمی کەمەرەیی باکووری پێچەوانە: ئەو تەوژمەیە کە لە ڕۆژئاواوە بەرەو ڕۆژهەڵات دەردەپەڕێ لە پلەی 3 بۆ پلەی 10پلە باکووری زەریای ئەتڵەسی و زەریای هیندی و زەریای هێمن
5- تەوژمی کەمەرەیی: ئەو تەوژمەیە لە باشوورەوە بۆ ڕۆژئاوا دەردەپەڕێ، لە نێوان هێڵی کەمەرە و پلەی 20 پلە باشووری زەریای ئەتڵەسی و زەریای هیندی و زەریای هێمن.
6- تەوژمی کەمەرەیی باشووری پێچەوانە: ئەو تەوژمەیە لە ڕۆژهەڵاتەوە لە نزیک پلەی 8 زەریای ئەتڵەسی و زەریای هێمن دەردەپەڕێ.
7- تەوژمی ئالاسکا: بریتییە لە تەوژمی ئاوی فێنکی باشووری ڕۆژئاوای بەرامبەری کەناری ئالاسکا، و کەناری ڕۆژئاوای کەنەدا دەردەپەڕێ.
8- تەوژمی کالیفۆرنیا: تەوژمێکە بەرەو باشوور دەردەپەڕێ بەرامبەر کەناری ڕۆژئاوای وڵاتە یەکگرتووەکان لە زەریای هێمن.
$تایبەتمەندییەکانی تەوژمی دەریا و زەریاکان:$
1- تەوژمەکان بەهۆی جوڵەی با وهەڵکردنی بەسەر ئاوی دەریا و زەریاکان.
2- بەرزبوونەو، بریتییە لە ماوەی نێوان ڕووی دەریا و لوتکەی تەوژم، بە جۆرێک بەرزی تەوژم لە ناوچە قوڵەکاندا زیاترە لە ناوچە کەناراوییەکان.
3- درێژی تەوژم، بریتییە لە ماوەی نێوان تەوژم و تەوژمێکی دیکەدا.
4- کات، بریتییە لە کاتە کە تەوژمەکە تێدا ڕووداوە. [1]