ناونیشان: چی ڕوودەدات ئەگەر هەسارەی زەوی لە خولانەوە وەستا؟
ئامادەکار: #حوسێن عەبدولکەریم ڕۆستەم#
خوای گەورە و پەروەردگار خولانەوە و خێرایی هەساری زەوی بەشێوەیەک ڕێک خستووە کە نابێ خێرایەکی لەوە زیاد بکات و نەکەمیش بکات، بەڵام ئەگەر خولانەوەی زەوی بەدەوری خۆیدا نەبێت ئەوە ئەو گۆڕانکاریە زۆرانە لە سەر هەسارەی زەوی ڕوونادات.
ژیان لە بنەڕەتدا لەسەر هەساری زەوی لە لەسەر توانای خولانەوەی زەوی وەستاوە، بەڵام گریمان خولانەوەی زەوی وردە وردە و لە ماوەی چەند ساڵێکی کەمدا وەستا، ئەوە چی ڕوودەدات؟!
1- هەموو شتێک بەرەو ڕۆژهەڵات دەفڕێت:
هەسارەی زەوی بەخێراییەکی زۆر دەخولێتەوە بەهۆی قەبارە گەورەکەی کە پێویستی بە 24 کاتژمێرە بۆ ئەوەی بەدەوری خۆیدا بخولێتەوە و ساڵێک بۆ ئەوەی بەدەوری خۆردا بخولێتەوە، بەڵام ئەگەر زەوی لە ناکاوە لە خولانەوە وەستا ئەوە هەموو شتێک لە ڕووی زەوی دەردەهێنرێت و بەئاراستەی ڕۆژهەڵات دەفڕن، ئەمەیش بەهۆی هێزی پاڵنان کە شتەکانی سەر زەوی وەری دەگرن و خێرای زەوی لە هێڵی کەمەرەیی دەگاتە 1600 کم/ کاتژمێر، بەڵام لە هەردوو جەمسەری باکوور و باشوور دەگاتە 1200کم/ کاتژمێر.
2- ڕوودانی تسۆنامی یان شەپۆڵی هەڵکشانی گەورە:
هەموو شتێک لەسەر ڕووی زەوی گوڕی هەیە بەهۆی خولانەوەی زەوی، بەڵام کاتێک زەوی لە ناکاوە لە خولانەوە دەوستێت ئەوە ئاوی ناو زەریاکان دەکەوێتە ژێر کاریگەری هێزی پاڵنان لەئەنجامی وەستانی زەوی لە خولانەوە، ئەمەیش دەبێتە هۆی ڕوودانی شەپۆڵی هەڵکشانی گەورە کە هەندێک جار ئەوەندە بەرز دەبێتەوە، دەبێتە هۆی ڕوودانی تسۆنامی کە ڕووبەرێکی فراوانی ووشکانی دادەپۆشێت.
3- بای بەهێز هەڵدەکات:
بەرگە گازیش گوڕی هەیە بەهۆی خولانەوەی زەوی، کە هۆکارە بۆ سووڕانەوەی بەدەوری زەویدا، بەڵام وەستانی زەوی لە خولانەوە لەناکاوە دەبێتە هۆی ڕوودانی بایەکی زۆر بەهێز کە خێرایەکەی دەگاتە 1700کم/ کاتژمێر، ئەم خێرایە زۆرە بۆ با بۆیە لەم حاڵەتەدا بەرگە گازە بەشێکی لەدەست دەدات.
4- دروست بوونی دوو زەریا و یەک کیشوەری گەورە:
مانەوەی کیشوەرەکان و زەریاکان لە شوێنەکانی خۆیاندا دەگەڕێتەوە بۆ هێزی دژە ناوەند کە لە ئەنجامی خولانەوەی زەوی پەیدا دەبێت.
بەڵام ئەگەر زەوی بەشێوەیەکی لەسەرخۆ لە خولانەوە وەستا ئەوە هێزی دژە ناوەند تووشی شێواوی دەبێت کە دەبێتە هۆی ڕوودانی ناڕێکی لە ڕووبەری ئاو ووشکانی کە پێشبینی دەکرێت دوو زەریا بمێنێتەوە له هەردوو جەمسەری باکوور و باشوور و ووشکانییەکی گەورەی بێ بەربەست لە هێڵی کەمەرەیی.
5- هەموو کاراساتەکان لە هەمان کاتدا ڕوو دەدات؟
هێزی جوڵەی زەوی و هێزی گوڕی زەوی لە کاتی خولانەوەی زەوی هۆکارە بۆ جێگیری هەسارەی زەوی و شتەکانی سەر زەوی، بەڵام شێواوی هێزی جوڵەی زەوی و هێزی گوڕی زەوی دەبێتە هۆی لەرینەوەی هەموو هەسارەی زەوی و لە ئەنجامەکانی، ڕوودانی بوومەلەرزە و گڕکان و گەردەلوولی بەهێز.
6- هەسارەی زەوی شێوە ناسراوەکەی لە دەست دەدات:
ئێمە دەزانیین کە شێوەی هەسارەی زەوی بەتەواوی خڕ نییە، بەڵام ئەگەر زەوی لە خولانەوە وەستا ئەوە شێوەی زەوی دەگۆڕێت بۆ شێوەیەکی خڕی تەواو.
7- نیوەی گۆی زەوی گەرم دەبێت و نیوەکەی تری سارد دەبێت:
دیاردەی شەو و ڕۆژ و چوار وەرزی ساڵ لە ئەنجامی خولانەوەی هەسارەی زەوی بەدەوری خۆی و خۆردا ڕوودەدات، بەڵام ئەگەر زەوی لە خولانەوە وەستا، دەبێتە هۆی ئەوەی کە نیوەی بەرامبەر خۆر هەمیشە گەرم بێت و نیوەکەی تر کە لە خۆرەوە دوورە هەمیشە سارد دەبێت و ڕوونەدانی چوار وەرزەی ساڵ.
8- نەمانی بواری موگناتیسی دەوری زەوی:
بواری موگناتیسی زەوی بەشێوەیەکی بنەڕەتی لە چینی دەرەوی زەوی پێک دێت بەهۆی خولانەوی زەوی بەدەوری خۆیدا، بەڵام ئەگەر زەوی لە خولانەوە وەستا، ئەوە بواری موگناتیسی زەوی ون دەبێت کە زەوی لە بای خۆری دەپارێزێت کە توانی لە ناوبردنی هەموو شتێکی هەیە.
9- خەڵک تەنها لەسەر سنووری نێوان ناوچەی گەرم و سارد ڕزگاریان دەبێت:
پاش دابەش بوونی زەوی بۆ نیوەی گەرم و نیوەی سارد پلەی گەرمی بۆ ژیانی مرۆڤ گونجاو نابێت، چونکە نیوەیەکی گۆی زەوی گەرم دەبێت و نیوەکەی تری سارد دەبێت، بۆیە تەنها سنووری نێوان هەردوو ناوچەی گەرم و سارد گونجاو دەبێت بۆ ژیانی مرۆڤ یان دەبێ لە ژێر زەوی بژێن.
10- ڕوودانی بەریەک کەوتن لە نێوان زەوی و مانگ:
ڕوودانی بەریەک کەوتن لە نێوان زەوی و مانگ پاشان وەستانی زەوی لە خولانەوە یەکسەر ڕوو نادت، بەڵکو وەستانی زەوی لە خولانەوە لەسەرخۆ دەبێت و مانگ دەکەوێت سەر زەوی و وێرانی دەکا. [1]