ناونیشانی پەڕتووک: پڕۆژەی 100 دیداری بڵاونەکراوە بەشی دووەم
ناوی نووسەر: ئارام ساڵح
ساڵی چاپ: 2021
ژمارەی چاپ: یەکەم
ئارام ساڵح نووسەری کتێبەکە بە باسنیوزی ڕاگەیاند: ئه و کتێبە بەشی دووەمی چاپکردنی ئه و 100 دیدارە تەلەڤزیۆنییەیە کە له ماوەی 10 ساڵدا لەگەڵ هونەرمەندان و شاعیران و ئەدیبانی بەناوبانگ ئەنجامم داوە لەوانە #شێرکۆ بێکەس#، #حەسیب قەرەداغی#، #ئیبراهیم خەیات# و جەلال جۆبار و #مەکی عەبدوڵڵا# و چەندانی دیکە.
گوتیشی: کتێبەکە 232 لاپەڕەیه و لە ئێران چاپ کراوە و 25 دیداری لەخۆ گرتووه و بەنیازم دیارەکانی دیکەش لە چەند بەشێکی دیکەدا چاپ و بڵاو بکەمەوە.[1]