ناونیشانی پەڕتووک: دەروازەیەک بۆ جیهانی چیرۆک و ڕۆمان
ناوی نووسەر: #حەمە کەریم عارف#
شوێنی چاپ: #سلێمانی#
چاپخانە: چوارچرا
دەزگای پەخش: ناوەندی ڕۆشنبیریی ڕەهەند
ساڵی چاپ: 2021
ژمارەی چاپ: یەکەم
ئەم کتێبە دەروازەیەکە بۆ ئاشنابوون بە جیهانی چیرۆک و ڕۆمان، بە زمانێکی سادە، خاڵە گرنگ و بنەڕەتییەکانی هەردوو ژانر بۆ خوێنەر بخەمە ڕوو و ئەوەی پێ بناسێنێت، کە دونیای ئەم دوو ژانرە دوو دونیای فراوانە بۆ دەستپێڕاگەیشتن، چەندین ڕێگە هەیە یەک لە ڕێگەکان ئاشنابوون و خوێندنەوەی بەردەوامە لە هەردوو ژانرەکە و هاوکات گەڕان و وردبوونەوە و خوێندنەوەی لێکۆڵینەوە و توێژینەوەیە لەبارەیانەوە.
ئەم کتێبە دەروازەیەکی سەرەتایییە، بەڵام گرنگ و کاریگەرە بۆ هەموو ئەو کەسانەی چیرۆک و ڕۆمان دەنووسن، یان دەیانەوێت چیرۆک و ڕۆمان بنووسن.[1]