بە تەدبیری مەعیشەت هەر کەسێ مەشغووڵی کارێکە
منی بێ مایە کارم، موتتەسیل، سەودایی یارێکە
لە جەمعا لێم نەشێوێ، گەر حیسابی موو بە مووی زوڵفت
بە تا تا بیژمێرم، عەتری هەر تایێکی بارێکە
بە حوکمی جازیبەی تۆ بوو، گەڕانی من بە دونیادا
بەڵێ، (حبل المتين)ی میهری تۆش مەحکەم مەهارێکە
بە ڕاحەت موشکیلە ژێر سەر بنێم، من دەستی ئاسایش
سەری زوڵفێکە دەستگیرم، کە هەر موویێکی مارێکە!
لە دڵما بازە بۆ حوسنی حەقیقەت دیدەیی باتین
مەڵێن عیشقی مەجازم هەر لەسەر بۆس و کەنارێکە!
ئەگەر فەرزەن لە قاڵبدا بە قووەت تابی فیلم بێ
کەمەندی ئوستواری گەردنم لەو توڕڕە تارێکە
لە دەورانی مەحەببەتدا بە عەهدێکت وەفا ناکەی؟!
خیلافی عەهدی تۆ (سالم) لەسەر شەرت و قەرارێکە [1]
#دیوانی سالم#
#سالم#