ناو: قادر مەحموود نادر
نازناو: قادر کۆکۆیی
ساڵی لەدایکبوون: 1940
ڕۆژی شەهیدبوون: 01-01-1995
لە دایکبووی: 1940 گوندی سەرچاوگی کۆکۆیی لە پارێزگای #هەڵەبجە#
لەبەر نەبوونی خوێندنگا لە گوندەکەیان سەرەتای خوێندنی لە خوێندنگای ئاینی (حوجرە) دەستپێکردووە و لە ساڵی 1960 خزمەتی سەربازی تەواو کردووە.
قادر کۆکۆیی یەکیک بووە لە فەرماندە سەربازییەکانی شۆرشی ئەیلول و شۆرشی نوێ، بە درێژایی شۆرشی ئەیلول فەرماندەی بەتالیۆن بووە لە #سلێمانی# و #شارەزوور# و هەڵەبجە و ناوچەی بەمۆ. پاش نوشوستی ئاشبەتاڵی 1975 دەست دەکات بە کاری بەڵێندەرایەتی و چەندین پرۆژە لە ناوچەی هەورامان و هەڵەبجە و شارەزوور لە کۆتایی 1970 کان و سەرەتای 1980 لە سەر دەستی ئەم بنیات دەنرێن. لە هەمان کاتدا بە هۆی پەیوەندی بەردەوامی لە گەڵ سەرکردایەتی شۆرش و بەرێز #مام جەلال# دا لە ساڵی 1976 بە بەردەوامی پشتگیری و هاوکاری شۆرشی نوێ دەکات.
قادر کۆکۆیی دووبارە بریاری چوونەوە بۆ شاخ دەدات و لە ساڵی 1986 دەبێت بە فەرماندەی تیپی 11 هەورامان لە سنوری ناوچەی هەڵەبجە و هەوراماندا و دەوری گرنگی هەبووە لەو ناوچەیەدا و پاش ئەنفالیش چەند جارێک بە شێوەی پارتیزانی لە گەڵ پێشمەرگەکانی ئەو سنورەدا گەراونەتەوە کوردستان.
لە ساڵی 1994 بووە بە لێپرسراوی پێشمەرگانەی سنوری شارەزوورە هەڵەبجە، لە ماوەی 34 ساڵی بەردەوامی خەبات و تێکۆشانیدا هەشت جار بریندار بووە، جگە لەوەش خاوەن کەسایەتی گرنگ و ناوداری ناوچەکە بووە.
لە #01-01-1995# لە گەڵ کوڕەکەی شەهید بووە.
مام جەلال لە وەسفی قادر کۆکۆییدا دەڵێت: (قادر کۆکۆیی هەموو تەمەنی خۆی، هەموو توانای خۆی، بۆ ڕزگارکردنی کورد و کوردستان و خەڵکە هەژار و ڕەنجدەرەکەی تەرخانکردبوو، هەمیشە لە خەبات و فیداکاریدا لە ڕیزی پێشەوەدا بوو، لە ناخۆشسی و تەنگانەداا قارەماانی جەرگەی مەیدان بوو، لە خۆشی و شادیشدا کەنارگیربوو) [1]