مەتەل شەش پیتی جوانە
شارێکی کوردستانە
خاوەن ئاڵتوونی ڕەشە
بەڵام کورد لێی بێبەشە
دیلی دەستی زۆردارە
دوژمنی بە هەزارە
هەرچی هەیە ژێرخانی
گشت دەچێ بە تاڵانی
کام شارە لە کوردستان
هێمای پێکەوە ژیان
مەبەستی مەتەڵەکە شاری کەرکووکە لە بە شاری زێڕی ڕەش (نەوت) ناسراوە، لەلایەن دوژمنانەوە داگیرکراوە. وەڵام (کەرکووک)[1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 446