دادەپۆشێ سەر و گوێی زین لە نەشیب
چونکە بێ گەردەنە کۆڵە بەدەوە
دوشمنی تۆیە ئەگەر ڕۆیینی توند
بۆزە هەتکە بڕۆ سا وەختی هەوە
مەنزڵ و باغی وەکێڵ سەد قەدەمە
شەوە سا بۆزە بڕۆ گاهی خەوە
سەعەی نووح ماین و ئەسپێکی کە هێشت
نەڕی دوو مادەیە گەر مابێ ئەوە
گەر لە دۆشان بگەمە شاری سنە
دەیفرۆشم بە خودا تا قەڵەوە [1]
#دیوانی سالم#
#سالم#