وەک شێلم و چەوەنەر
دەڕوێنرێ و دێتەبەر
دوایی بۆ کارگە دەبرێ
لەوێ پاک ورد دەکرێ
کاتێ دەگاتە دەستمان
سپی وەک بەفری کوێستان
لە بازاڕا دەیکڕین
مەتەڵی چوار پیت شیرین
ئەگەر هێشتا تێناگەی
چا تاڵ بوو داوای دەکەی
مەبەست لە شەکرە کە دەکرێتە ناو چاوە، بۆ ئەوەی شیرین بێت. وەڵام (شەکر). [1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 476