ڕێکەوتی# 16-09-02022# بە چاودێری لیژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی یەکێتی ناوەندی مەلەوانی کوردستان، لە هۆڵی داخراوی کۆلێژی پەروەردەی وەرزشی #زانکۆی سەڵاحەدین# لەشاری #هەولێر# کۆتایی بەپاڵەوانێیەتی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان هات.
لەپاڵەوانێتییەکەدا کە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و لاوان بەشداربوون، هەڵبژاردەی پارێزگای هەولێر توانی لەسەر هەردوو ئاستی پێشکەوتووان و لاوان پلەی یەکەم بەدەست بهێنێت.
$ئەنجام لەسەر هەردوو ئاست لەپاڵەوانێتییەکەدا بەمشێوەیە بوو$:
$لەسەر ئاستی پێشکەوتووان$:
1- هەڵبژاردەی پارێزگای هەولێر پلەی یەکەم.
2 هەڵبژاردەی پارێزگای کەرکووک پلەی دووەم.
3 هەڵبژاردەی پارێزگای سلێمانی پلەی سێیەم.
$لەسەر ئاستی لاوان$:
1 هەڵبژاردەی پارێزگای هەولێر پلەی یەکەم.
2 هەڵبژاردەی پارێزگای سلێمانی پلەی دووەم.
3 هەڵبژارەی پارێزگای کەرکووک پلەی سێیەم.
هەر لەپاڵەوانێتییکەدا محەمەد یاسین لەهەڵبژاردەی پارێزگای هەولێر بە باشترین یاریزانی پاڵەوانێتییەکە هەڵبژێردرا.
بەرێوەچوونی کارو چالاکی یەکێتییە وەرزشییەکان لەژێر چاودێری لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان بەردەوامی هەیە، کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش مانگانە بڕی 80 ملیۆن دینار بۆ لێژنەی ئۆلۆمپی خەرج دەکات بەمەبەستی بەرێوەچوونی کۆی چالاکییە وەرزشییەکانی یەکێتییە وەرزشییەکان لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان
[1]