لغور، گورۆکە، چۆغان: ڕووەکێکی خۆڕسکە لە چیای #قەرەچوغ# هەیە، نازانم لە چياکانی تر چۆن هەیە و به چ ناوێکە، باڵای (30-15) سانتیمەتر دەبێت، گوڵێکی زەرد یان شینی بچووکی بێ بۆن دەگرێت، لە بەهاران بە تۆپەڵ گوڵ دەگرێت، قەدی ژێر زەوی هەیه کەپێی دەڵێن (گرۆ)، لە پەتاتەی ئاسايی گەورەترە، قەد و گەڵایان وشک دەکردەوە و دە يانکوتا لە (سەرەند) يان دەدا واته دەیانبێژت، وەک تايتی بەکارییان دەهێنا بۆ جل شوشتن، کەفی دەکرد و ئاوه کەفاوەکەی جۆبڕکەی لەناو دەبرد.[1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 483